مۆبایله زیره‌كه‌كان تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌هێز و پێشكه‌وتوویان تێدایه، به‌ڵام كاتێك به‌كارهێنه‌رانی به هه‌ڵه وێنه و تۆماره‌كانیان له ده‌ست ده‌سڕێته‌وه، نیگه‌ران و بێزار ده‌بن، به‌ڵام بۆ هه‌ر گرفتێك چاره‌سه‌رێك هه‌یه و گومانتان له‌وه نه‌بێت.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له سیسته‌می
ئه‌ندرۆید دوو ڕێگه هه‌یه، یه‌كه‌میان بریتییه له خۆپاراستن له سڕینه‌وه‌ی وێنه‌كان، دووه‌میشیان هێنانه‌وه‌ی وێنه سڕاوه‌كانه‌وه له ڕێی ماڵپه‌ڕ و به‌رنامه و ئه‌پلیكه‌یشنی تایبه‌ت به‌و بواره.
له هه‌نگاوی یه‌كه‌م پسپۆران ڕێنماییمان ده‌كه‌ن، كه سه‌رجه‌م وێنه و ڤیدیۆكان له ئه‌كاونتی گووگڵ وێنه‌یه‌كیان لێ هه‌ڵبگرین، ئه‌مه‌یش له ڕێی خزمه‌تگوزاری گووگڵ فۆتۆوه ده‌بێت، كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئیمه‌یلی گووگڵن ده‌توانن سوود له‌م خزمه‌تگوزارییه وه‌ربگرن و هه‌ركاتێك وێنه‌كانیان سڕایه‌وه ده‌توانن له‌و به‌شه وه‌ریبگرنه‌وه و سه‌یری بكه‌ن.
به‌م دوو ڕێیه ده‌توانن وێنه سڕاوه‌كان بهێننه‌وه
ڕێی دووه‌م بریتییه له هێنانه‌وه‌ی وێنه سڕاوه‌كان له ڕێی ئه‌پلیكه‌یشن و به‌رنامه‌وه، هاردی مۆبایله زیره‌كه‌كان له جۆری ئێس ئێس دین و به خێرایی كار ده‌كه‌ن و تایبه‌تمه‌ندی زۆریان هه‌یه، بۆیه ده‌توانن له ڕێی ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت وێنه‌كانی پێشتر كه له‌سه‌ر هارده‌كه بوون و بتانه‌وێ ده‌ستتان بكه‌وێته‌وه، ده‌توانن بیگه‌ڕێننه‌وه، بۆ ئه‌مه‌یش باشترین ماڵپه‌ڕ بریتییه له EaseUs جيا له‌وه‌یش ده‌توانن له ڕێی پرۆگرامه‌كانی فۆتۆ ریكه‌ڤه‌ری و دیسك دیگه‌ر و دیددیپ ئیمه‌یج ریكه‌ڤه‌ری هه‌مان كار ئه‌نجام بده‌ن و بێ هیچ كێشه‌یه‌ك سه‌رجه‌م وێنه سڕاوه‌كانتان ده‌ست بكه‌وێته‌وه.