ئه‌مڕۆ كۆمپانیای هیۆندای له پێشانگا تایبه‌ته‌كانی نوێترین به‌رهه‌می له جۆری ئای 10 نمایش كرد، كه ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی به یه‌كێك له بچووكترین جۆری ئۆتۆمبێل داده‌نرێت له دنیادا.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می هیۆندای بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مڕۆ كۆمپانیای هیۆندای نوێترین مۆدێلی ئۆتۆمبێلی له پێشانگاكانی كۆریای باشوور نمایش كرد به‌ناوی "i10" ه‌وه، كه پێشتر هیچ به‌رهه‌مێكی له‌م جۆره نه‌خستووه‌ته بازاڕه‌وه و یه‌كه‌م به‌رهه‌مه كه ئه‌مساڵ ده‌یخاته بازاڕه‌وه.
ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی به یه‌كێك له بچووكترین جۆری ئۆتۆمبێل داده‌نرێت له دنیادا
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی هێز و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه زۆر گرینگ‌یان پێ داوه، بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته 1.6 لیتر له‌گه‌ڵ هێزی 160 ئه‌سپ، ئه‌مه‌یش وای لێ ده‌كات هێزێكی زۆری هه‌بێت و ببێته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك، بۆیه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 16 هه‌زار و 335 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هیۆندای كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیئۆل"، هۆندا له ساڵی 1947 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چه‌نگ جو یونگ" كه ئێسته كۆمپانیای هیۆندای به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له دنیادا.