پۆلیسى سوید راى گه‌یاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له ستۆكهۆلمى پایته‌خت چه‌ند كارێكى هونه‌رى هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ سلڤادۆر دالى له مۆزه‌خانه‌یه‌ك دزراون.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30 ى كانوونى یه‌كه‌م، باسى له‌وه كردووه كه دزه‌كان توانیویانه به شكاندنى جامه‌كان له هۆڵى كۆلۆر بچنه ژووره‌وه كه ده‌یان كارى هونه‌ریى سلڤادۆر دالیى تێدا نمایش كراوه.
نرخى هه‌ر كارێكى هونه‌رى 21 تا 52 هه‌زار دۆلار ده‌بێت
بیدیر ئینسترۆم به‌ڕێوه‌به‌رى هۆڵه‌كه گوتوویه‌تى، نرخى هه‌ریه‌كێك له كاره هونه‌رییه‌كانى دالى 21 هه‌زار تا 52 هه‌زار دۆلاره.
ئه‌وه‌یشى روون كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كارانه‌ى دالى له سویسراوه گوێزراونه‌ته‌وه سوید.
پۆلیسى سوید ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌سانه چه‌ند كارێكى هونه‌رییان دزیوه و رایان كردووه، ناوچه‌كه‌یش گه‌مارۆ دراوه بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له رووداوى دزییه‌كه بكرێت.
سلڤادۆر دالى به یه‌كێك له شێوه‌كاره هه‌ره به ناوبانگه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م داده‌نرێت، ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵى 1904 له ئیسپانیا له دایك بووه و له ساڵى 1989 مردووه. به یه‌كێك له رابه‌رانى رێبازى سوریالیزم داده‌نرێت له هونه‌ردا.
تابلۆى "پێداگریى یاده‌وه‌رى" یه‌كێكه له تابلۆ به‌ناوبانگه‌كانى كه وێنه‌ى كاتژمێرێكى تواوه‌ى نیشان داوه.