بڕیاره كۆمپانیای سۆنی له داهاتوویه‌كی نزیكدا نوێترین جۆری ئێكسپێریا بخاته بازاڕه‌وه و له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی دیزاینه‌كه‌یدا بوو به جێگای سه‌رنجی هه‌وادارانی، چونكه شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و گۆڕانكاری ته‌واوی له دیزاینه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕی،"
theverge"ـی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه سۆنی نوێترین مۆبایلی خۆی ئاشكرا كرد كه به‌م نزیكانه ده‌یخاته بازاڕه‌وه، مۆبایله‌كه له جۆری "ئێكسپێریا پێنجه" و نوێترین جۆری مۆبایله كه سۆنی دروستی كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی دیزاینه‌كه‌ی گۆڕاوه و شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.
ئێكسپێرای نوێ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌نكتر و شاشه درێژتر دروست كراوه
سۆنی ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه ئێكسپێرای نوێ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌نكتر و شاشه درێژتر دروست كراوه كه ئه‌مه‌یش له دیزاینه‌كانی پێشووتر جیا ده‌كرێته‌وه.
جگه له‌وه‌یش هێزێكی زۆری بۆ دانراوه كه ڕامی شه‌ش گێگابایت و میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایت. شاشه‌یه‌كی گه‌وره و جوانی بۆ داناوه كه قه‌باره‌كه‌ی 7.00 ئینجه و روونییه‌كه‌یشی به سیسته‌می 4K كارده‌كات ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 750 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه كه ئه‌م كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر" هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری "Playstation" بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر"یش سه‌ركه‌وتووییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه.