سامسۆنگ هه‌فته‌ی داهاتوو نوێترین تابلێتی ده‌خاته بازاڕه‌وه، كه جیاواز له هه‌ر تابلێتێكی تر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه و تایبه‌ت دروست ده‌كرێت كه پێشووتر له‌م شێوه‌یه و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه‌تی دروست نه‌كرابێت.
ماڵپه‌ڕی "
thesun"ی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه سامسۆنگ تابڵێتێكی نوێ ده‌خاته بازاڕه‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی كانوونی دووه‌م، سامسۆنگ ڕای گه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كێك له ناوازه‌ترین جۆری تابلێته‌كانیان ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه كه له ڕووی تایبه‌تمه‌ندی و دیزاینه‌وه بێ ڕكابه‌ره.
قه‌باره‌ی هه‌ر شاشه‌یه‌ك به جیا 5.60 ئینجه به ڕوونی 1350 به 1800 پیكسڵ
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه یه‌كه‌م تابلێت ده‌بێ سیستمی ئینته‌رنێتی 5G بۆ داده‌نرێت و له‌گه‌ڵ پاترییه‌كی گه‌وره كه ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی زیاتر له 15 سه‌عات به به‌رده‌وامی كار بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌حنی كۆتایی بێت، جگه له‌وه‌یش شاشه‌ی تابلێته‌كه 10.5 ئینجه به ڕوونی 1600 به 2560 پیكسڵ، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایه و میمۆری ناوه‌كیشی زیاد ده‌كات بۆ یه‌ك تێڕابایت، به‌ڵام نرخی ئاشكرا نه‌كراوه چونكه له‌گه‌ڵ دووه‌م نمایش خستنه بازاڕه‌وه نرخه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره و تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.