به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه و مانه‌وه‌ی خه‌ڵكی له ماڵه‌وه، بێزارییه‌كی زۆری دروست كردبوو، بۆیه خه‌ڵكی روویان كرده كڕینی ئامێری یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ریی تایبه‌ت به یاریكردن، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه ته‌نیا ئه‌مساڵ له ئه‌مه‌ریكا ژانراكانی یاریی ئه‌لیكترۆنیی بایی 10 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.
ماڵپه‌ڕیی به‌ریتانیی "
dailymail" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه فرۆشیارانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه له %10 ڕێژه‌ی فرۆشتنی ئامێره‌كانی یاریی و كۆمپیوته‌ره‌كانیان زیادی كردووه ئه‌مه‌یش ته‌نیا له‌و چه‌ند مانگه‌ی تێپه‌ڕییوه. كه ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا و مانه‌وه خه‌ڵكی له ماڵه‌كانیان.
بەهۆی کەرەنتینەوە ڕێژەی فرۆشتن بۆ لە %10 زیادیی کردووە
ئه‌وه‌یشیان ئاشكرا كردووه، به‌راورد به ساڵانی پێشوو خه‌ڵكی ئه‌مساڵ خه‌ڵكی كاتی‌یان زۆر بوو و به‌شێكیان نه‌یانده‌زانیی چۆن به‌ڕێی بكه‌ن بۆیه په‌نایان برده‌به‌ر كڕینی یاریی ئه‌لیكترۆنیی بۆ ئه‌وه‌ی كاته‌كانیانی پێ پڕ بكه‌نه‌وه كه ئه‌مه‌یش فرۆشیی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی زیاد كردووه بۆ نزیكه‌ی 11 ملیار دۆلار.
ڤایرۆسی كۆڕۆنا "Coronavirus" گرووپێك ڤایرۆسن كه تووشی مرۆڤ ده‌بن، له مرۆڤه‌كاندا، ده‌بێته ھۆی ژه‌ھراویبوونی ھه‌ناسه‌دان به نه‌رمی، به‌ڵام له ھه‌ندێك باردا ده‌كرێ كوشنده بێت. له مانگا و به‌رازه‌كاندا ده‌كرێ ببنه ھۆی سكچوونیان له كاتێكدا له مریشكه‌كاندا ده‌بیته ھۆی ژه‌ھراویبوونی به‌شی ھه‌ناسه‌دانی سه‌ره‌وه. تا ئێسته ھیچ ده‌رمانێكی پێكوتان و حه‌بێك بۆ چاره‌سه‌ر و ڕێگرتنی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. ته‌نیا پسپۆران هه‌وڵی به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگریی جه‌سته ده‌ده‌ن، ئه‌م ڤایرۆسه سه‌ره‌تا له شاری ووھان له وڵاتی چینه‌وه له دوایین مانگه‌كانی ساڵی 2019 ده‌ركه‌وتووه و په‌ره‌ی سه‌ندووه، له نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌ك كه له‌م ڤایرۆسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئاماژه به تا و كۆكه و ھه‌ندێك جار كێشه‌ی ھه‌ناسه‌دان ده‌كرێت.