زانایانی بواری باڵنده‌ناسی دووپات ده‌كه‌نه‌وه، زمان و شێوه‌زاری زۆر له نێوان باڵنده‌كاندا هه‌یه كه له نێوان خۆیاندا قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌پێی شوێن و جیۆگرافیاكان، رۆشنبیرییان ده‌گۆڕێت كه زمانی ئه‌وان جۆرێكه له موزیك.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی حوزه‌یران بڵاوی كر دووه‌ته‌وه، دكتۆر لۆرا مۆلیز كه زانای بواری ژینگه‌ی نیوزله‌ندییه و له بواری شێوه‌زاره‌كانی باڵنده پسپۆڕه، پێی وایه هه‌ندێك باڵنده هه‌ن كه له هێلكه‌وه ده‌رده‌چن، له خۆڕسكه‌وه ده‌توانن قسه بكه‌ن و بجریوێنن، هه‌ندێكی تریشیان هه‌ن به‌پێی گه‌شه‌كردنیان، له باڵنده‌كانی تر كه له خۆیان گه‌وره‌ترن، فێری زمانه‌كه ده‌بن.
مۆلیز ئه‌وه‌شی گوت كه ئه‌و باڵندانه‌ی كه له باڵنده‌كانی تر فێری خوێندن و قسه ده‌بن، تا ئه‌وكاته‌ی به‌باشی فێر ده‌بن، زۆرجار هه‌ڵه ده‌كه‌ن، له‌و هه‌ڵانه‌یش شێوه‌زاری جیاجیا دروست ده‌بن.
زیاتر روونی كرده‌وه، شێوه‌زاره‌كانی نێوان باڵنده‌كان زۆرن، شێوه‌زار زیاتر كاتێك دروست ده‌بێت، هه‌ندێك باڵنده كۆچ بۆ ناوچه و شوێنێكی تر ده‌كه‌ن و له‌وێ تێكه‌ڵی باڵنده‌ی تر ده‌بن، له‌و تێكه‌ڵاوییه‌ش شێوه‌زار دروست ده‌بێت. بۆ نموونه باڵنده‌كان زوو هاوڕێ په‌یدا ده‌كه‌ن و زوویش له یه‌كتر تێده‌گه‌ن.
دۆناڵد كرۆدز كه زانایه‌كی ئه‌مه‌ریكایی بواری باڵنده‌یه، ده‌ڵێ به‌پێی شوێنه‌كان باڵنده‌كان له یه‌كتر تێده‌گه‌ن و قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی گوت كه چه‌ندان سه‌ده به‌رله ئێسته، شاعیران و موزیكوانان سرۆشیان له جریوه و خوێندنی باڵنده‌كان وه‌رده‌گرت. به‌ڵام له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه بایه‌خ به شێوه‌زاری باڵنده‌كان دراوه و له یه‌كتر جیا كراونه‌ته‌وه.
به‌پێی گوته‌ی زانایانی ئه‌و بواره، زمانی باڵنده‌یه‌كی دیاریكراو، مه‌رج نییه هه‌مان زمانی هاوشێوه‌كه‌ی له ناوچه‌یه‌كی تر بێت، به‌ڵام كاتێك له یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه، زۆر به‌ئاسان له یه‌كتر تێده‌گه‌ن و ده‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌كتر قسه بكه‌ن.