ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی بڵاو كرده‌وه بە سیستمێکی زۆر بەهێز و دیزاینێکی جوان دروستی کردووە و لەبارەیەوە دەڵێ، V19 neo مۆبایلێکی تازەی کۆمپانیاکەمانە کە لەڕووی خێرایی و بەهێزی پێکهاتەکانی بێ ڕکابەرە.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" ئەوەی ئاشکرا کردووە کە كۆمپانیای ڤیڤۆ له نوێترین به‌رهه‌میدا مۆبایلێكی له جۆری "V19 neo" خستووەتە بازاڕەکانەوە کە لەڕووی تایبەتمەندی و دیزاینەوە بەشێوەیەکی ناوازە دروست کراوە.
ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه قه‌باره‌كه‌ی 6.44 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی 1080 به 2340 پیكسڵ
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه قه‌باره‌كه‌ی 6.44 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی 1080 به 2340 پیكسڵ، هه‌روه‌ها ڕامی هه‌شت گێگابایت و میمۆری ناوه‌كیشی 128 گێگابایتی بۆ دانراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه سێ كامێرای بۆ دانراوه و كامێرایه‌كیشی 48 مێگاپێكسڵه، ڤیڤۆ ئه‌وه‌یشی گوتوه كه مۆبایله‌كه‌ی نرخەکەی دەگاتە 430 دۆلاری ئەمەریکی.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.