هێرش كرایە سەر ماڵی مامۆستایەكی ئاینی

:: AM:09:17:30/01/2020 ‌
شەوی ڕابردوو هێرش كرایە سەر ماڵی مامۆستایەكی ئاینی و چەندان فیشەك بەر ماڵەكەی كەوت. پۆلیسیش فەرمانی گرتنی بۆ تەقەكەرەكە دەركردووە.

شوێنەواری حەوت فیشەكیش بە ماڵەكەیانەوە هەبووە
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ـی كانوونی دووەم، شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو كەسێكی نەناسراو لە گوندی (دێلۆ)ی سەر بە قەڵادزێ، تەقەی لە ماڵی وتارخوێن و پێشنوێژی گوندەكە كردووە و شوێنەواری حەوت فیشەكیش بە ماڵەكەیانەوە هەبووە.

گوتەبێژی پۆلیسی سۆران گوتی، بەگوتەی مامۆستا ئاینییەكە، كێشەیان لەگەڵ هیچ كەسێكدا نییە، دوای ڕووداوەكەش دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی قەڵادزێ و فریاكەوتنی پشدەر گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست.

ئاشكرای كرد، وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی گوندەكە لەسەر ڕووداوەكە سكاڵای یاسایی لە بنكەی پۆلیسی قەڵادزێ تۆمار كردووە، بەبڕیاری دادوەر و بە مادەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی گرتن بۆ تەقەكەرەكە دەرچووە، دۆسیەی لێكۆینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.



وشە - رامیار جەواد