كچێكی سویدی پاش ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕه كوردێك ده‌به‌ستێ و ماوه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی واز له‌و كوڕه ده‌هێنێت، تیشكۆ ئه‌حمه‌د دڕندانه‌ترین تاوانی به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ده‌دات و جه‌سته‌ی پارچه پارچه ده‌كات و له چه‌ند شوێنێكی جیاواز ده‌یشارێته‌وه، ئێسته‌یش تاوانه‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه كورده لای دادگه ئاشكرایه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تا ژیانی ماوه تیشكۆ تیشكی خۆر نه‌بینێت و له گرتووخانه بمێنێته‌وه.
ويلما ئه‌نده‌رسۆن پێچه‌وانه‌ی ئه‌ورپییه‌كانی تر، ئه‌و كچه سویدییه له ته‌مه‌نی 17 ساڵی پێوه‌ندی دڵداری له‌گه‌ڵ كوڕێكی كوردی دانیشتووی سوید ده‌به‌ستێ، به‌ڵام ئه‌م ڕچه‌شكێنییه‌ی و شووكردن به كه‌سێكی بیانی، ده‌بێته تراژیدیایه‌كی گه‌وره و ترسناك كه هاووڵاتییانی سویدی تووشی شۆك كردووه.
ئه‌و كچه تازه پێگه‌یشتووه له‌گه‌ڵ تیشكۆ ئه‌حمه‌د كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی سلێمانییه پێوه‌ندی ده‌به‌ستن و وه‌كو دوو هاوسه‌ر ده‌ژین، به‌ڵام دواتر جیابوونه‌ته‌وه، كه‌چی دواجار له مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری ساڵی ڕابردوو ویلما ئه‌نده‌رسۆنی ته‌مه‌ن 17 ساڵ، به یه‌كجاری ون ده‌بێ و هیچ سۆراخێكی نازانرێ، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئۆدیڤالای سوید و پۆلیس زۆر به دوای ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كان بێسوود ده‌بێت.
تیشكۆ ئه‌حمه‌د / ته‌مه‌ن 23 ساڵ/ پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ماوه‌یه‌ك خۆی ده‌شارێته‌وه و سۆراخی نازانرێت، به‌ڵام دواجار پۆلیسی سوید دۆزیویه‌تییه‌وه و گرتوویانه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه له‌گه‌ڵی، كه‌چی ئه‌و به ته‌واوی نكۆڵی له‌وه ده‌كات و كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ویلماوه مابێ و هیچیشی له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ئێسته‌ی بزانێت، به‌ڵام پۆلیس وازی لێ ناهێنن و ده‌یخه‌نه ژێر چاودێرییه‌وه.
دوای كوشتن و پارچه پارچه‌كردنی جه‌سته‌ی كچه‌كه ماوه‌یه‌ك خۆی حه‌شارداوه
دوای دوو هه‌فته له ونبوونی
ویلما، پۆلیسی ناوچه‌كه ئاشكرای كرد، كه توانیویانه به‌شێكی جه‌سته‌ی ویلما بدۆزنه‌وه، كه ئه‌مه‌یش هه‌مووانی بێهیوا كرد، كه ده‌یانه‌ویست ویلما به زیندوویی بدۆزنه‌وه، چونكه دۆزینه‌وه‌ی پارچه‌یه‌كی جه‌سته‌ی واته كۆتایی و مه‌رگی ئه‌و كچه تازه پێگه‌یشتووه.
پۆلیس له به‌رده‌وامی به‌دوا گه‌ڕان چه‌ند پارچه‌یه‌كی تری له‌شی له دارستانه‌كان ده‌دۆزنه‌وه و هه‌رجاره‌وه و له شوێنێك، تاوانباری ئه‌و كرده دڕنده‌یه زۆر به وردی سه‌ری له پۆلیس شێواندووه، كه‌مترین سه‌ره‌داوی له دوای خۆی جێهێشتووه، بۆیه سه‌ره‌ڕای دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند پارچه‌یه‌ك له جه‌سته‌ی، كه‌چی تاوانبار هیچی له‌سه‌ر نازانرێت و به ته‌واوی به ونبووی ده‌مێنێته‌وه.
دواجار پۆلیس له 13ی حوزه‌یران/یۆنیۆ تیشكۆ ئه‌حمه‌د وه‌ك تۆمه‌تباری كوشتنی ئه‌و كچه ده‌گرن و تۆمه‌تی كوشتن و تاوانێكی ترسناك و قێزه‌وه‌نی ده‌ده‌نه پاڵ، به‌ڵام ئه‌و به به‌رده‌وامی سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، هه‌ر چۆنێك بێ، پۆلیس و لێكۆڵه‌ران بڕوا به قسه‌كانی تیشكۆ ئه‌حمه‌د ناكه‌ن و له گرتووخانه‌یه‌كی كاتی ڕاده‌گیرێت و پاشان تیمێكی پۆلیس ماڵه‌كه‌ی به ته‌واوی ده‌پشكنن و سه‌ری ئه‌و كچه له ماڵه‌كه‌ی ده‌دۆزنه‌وه، كه ئه‌مه‌یش هیچ گومانێك ناهێڵێته‌وه، كه تیشكۆ بكه‌ری ئه‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه‌یه.
سه‌ری كچه‌كه له ماڵه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه و تاوانه‌كه‌ی به ته‌واوی ئاشكرا كرد
شه‌وی ڕابردوو دادگه‌ی ناوچه‌ی ئۆدیڤالا دوا دانیشتنی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ته‌واو كرد و ته‌واوی ئه‌و نهێنیانه‌ی تیشكۆ وا بیری ده‌كرده‌وه كه به زیره‌كی كردوویه‌تی و هیچ كات ئاشكرا نابێت، وه‌ك مانگه‌شه‌وی ئاسمان ده‌ركه‌وتن و هه‌مووان پێیان زانی، ئیتر تیشكۆ له تۆمه‌تباره‌وه بوو به تاوانبار و به جۆرێكی تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرا.
چیرۆكی مه‌رگی ویلما و كوشتنی به‌شێوه دڕنده‌یه، به‌وشێوه‌یه بووه، كه تیشكۆ بیره ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كه‌ی خۆی له هزری ماوه و له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وروپی ژیاوه، كه كچ و كوڕان به ئاسایی ده‌بنه دۆست و هاوژینی یه‌كتر به‌شێوه‌یه‌كی نا فه‌رمی، كه‌چی هه‌ركاتیش بیانه‌وێ، ئه‌وا یه‌كتر جێ ده‌هێڵن و دۆخه‌كه‌یش به نۆرمالی ده‌گه‌ڕێته‌وه و یه‌كتریش ببینن سڵاو له یه‌كتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ئه‌مه‌ی قبووڵ نه‌كردووه، كه ویلما وازی لێ هێناوه، بۆیه ئه‌م تاوانه نامرۆڤانه‌ی ئه‌نجام داوه و دوای كوشتنی ویلما جه‌سته‌ی پارچه پارچه كردووه و هه‌ر پارچه‌یه‌كیشی له شوێنێك شاردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌زانرێ كه ئه‌و ئه‌م كاره‌ی كردووه.
له دوا دانیشتنی دادگه، نوێنه‌ری داواكاری گشتی و تیمی پارێزه‌ران پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه، كه حوكمی گرتنی هه‌تا هه‌تایی و مانه‌وه‌ی تا ته‌واوی ژیانی به‌سه‌ر تیشكۆ بسه‌پێنرێت، دادوه‌ریش هاوڕا بووه، به‌ڵام سه‌ره‌تا بڕیاری داوه، كه ببرێته به‌رده‌م لیژنه‌یه‌كی پزیشكی و ته‌ندروستی، بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌نی ده‌روونی ئه‌و گه‌نجه تاوانباره بكۆڵنه‌وه، چونكه له ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه كه‌مێك سزاكه‌ی سووك بكرێت.
ئه‌و ڕووداوه قێزه‌وه‌نه له میدیاكانی سوید به ته‌واوی ده‌نگی داوه‌ته‌وه و هه‌مووان سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن و داوای قورسترین سزا به‌سه‌ر ئه‌و تاوانباره ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش دا، دادوه‌ر چاوه‌ڕوانی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكی ده‌روونناسی و شه‌رعییه، ئه‌وكات چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه حوكمی كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت.