پسپۆڕانی پزیشكی داوا دەكەن ئەگەر كەسێك دەستی لە شوێنێك دابێ كە گومانی لێ دەكرێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پیس بووبێت و دواتر دەستی لە چاوی دا، پێویستە بە وریایی چاوەكانی خاوێن بكاتەوە و خۆی لە ڤایرۆسەكە رزگار بكات.
شووشتنەوەی چاو بە فرمێسكی سروشتی كە لە دەرمانخانەكان دەست دەكەوێت، یەكێك لە رێیەكانی پاككردنەوەی چاوە، هاوكات دەكرێ بە موغەزی "نورمال سالاین" یان بە شامپۆی تایبەتیی منداڵان بە باشی چاوەكان بشۆرێن.
چاوەكان یەكێك لە رێیەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنان بۆ ناو لەش و هەرچەندە بەراورد بە دەم و لووت پارێزراوترن، بەڵام دیسان مەترسی هەیە لە رێی چاوەوە ڤایرۆس بۆ ناو لەش بگوازرێتەوە.
بەگوێرەی
شەفەقنا، لێدانی چاویلكە یەكێك لەو رێیانەیە كە پارێزگاری لە چاو دەكات بە تایبەتی كاتێك كەسی بەرانبەرت دەپژمێت، لەوانەیە وردیلەی ئاو كە بە چاو نابینرێت بۆ چاوی كەسی بەرانبەر بگوازرێتەوە و ئەگەر چاویلكەت لە چاودا بێت، ئەوا بەرگری لە گواستنەوەی ئەم وردیلە ئاوانە بۆ ناو چاو دەكات.
دوو دڵۆپ لە شامپۆ لە ناو پەرداخێك ئاو بكرێت و دواتر بە لۆكە گیراوەكە لە چاو بدرێت
بۆ چۆنیەتی شووشتنی چاو بەو شامپۆیەی منداڵان داوا دەكرێ دوو دڵۆپ لە شامپۆ لە ناو پەرداخێك ئاو بكرێت و دواتر بە لۆكە گیراوەكە لە چاو بدرێت و چاو و دەوروبەری چاوەكانی پێ خاوێن بكرێتەوە.
باشترین رێنوێنی بۆ پاراستنی چاو و تەنانەت دەم و لووت لە گواستنەوەی ڤایرۆسەكە، ئەوەیە بەردەوام بە سابوون دەستەكان بشۆرێت بۆ ئەوەی لە ئەگەری بردنی دەست بۆ چاو و لووت، لە ڤایرۆسەكە بپارێزرێت و داواش دەكرێ بە هیچ شێوەیەك دەستەكان لە دەم و چاو نزیك نەكرێنەوە.