ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند مانگێكە سەری هەڵداوە و وەك پەتایەكی بكوژ ،بە هەموو شێوازێك خەریكی لەناوبردنی مرۆڤایەتییە، كە تا ئێستە زیاتر لە 535 مردن بەوهۆیەوە لە سەرانسەری دنیادا هەیە، ئەو پەتایە زیاتر كاریگەری مەترسیداری بۆ سەر كەسانی بەتەمەن و نەخۆشانی درێژخایەن هەیە، لە ماوەی دواییدا زانایان زیانێكی تری پەتاكەیان دۆزییەوە.
كۆرۆنا دەچێتە ناو كوێرە رژێنەكە و تووشی نەخۆشی دەكات
وەك ماڵپەڕی
"زە هیڵس"، باسی كردووە، توێژەران لە سریلانكا بۆیان دەركەوت كە ڤایرۆسی كۆرۆنا رەنگە ببێتە هۆی شێوان و لەناوبردنی سیستمی كوێرە رژێنەكان لە لەشدا، بەوەیش دەبێتە هۆكار بۆ دەركەوتنی چەندان نەخۆشی.
ئەوان دەڵێن، ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەكە، رەنگە ببێتە هۆكاری لەكاركەوتنی بەردەوامی سییەكان و مێشك و چەند ئەندامێكی لەش، هەروەها كار بكاتە سەر گورچیلە كۆئەندامی هەرس، بۆیە ئاشكرایان كرد ئەوانەی بەدەست شێوانی كوێرە رژێنەكانەوە دەناڵێنن، لەكاتی تووشبوونیان بە كۆرۆنا دۆخی تەندروستیان خراپتر دەبێت، كاتێك ڤایرۆسەكە بە جۆرە پڕۆتینێكەوە دەنووسێت و دەچێتە ناو خانەكانی كوێرە رژێنەكە و تووشی نەخۆشی دەكات.
بەپێی توێژینەوەكە كە ئەنجامەكەی لە گۆڤاری كۆمەڵەی كوێرە رژێنەكان بڵاو كراوەتەوە، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رەنگە تووشی لەدەستدانی توانای بۆنكردن و بوونی مەترسی لەسەر مێشك و پەككەوتنی كوێرە رژێنەكان بكات.