پەیامێك لە وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

:: AM:08:58:30/01/2020 ‌
وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، دڵنیایی بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەدەین كە هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.

هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV) لە هەرێمی كوردستان بوونی نییە 
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ـی كانوونی دووەم، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكی نووسیوویەتی، هاووڵاتییان و گەشتیاران دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV) لە هەرێمی كوردستان بوونی نییە.

وەزیری تەندروستی ڕوونی كردووەتەوە، بە بەردەوامی چاودێریكردن و كاری پێویستی خۆپارێزیی ئەنجام دەدرێت، لە هەمان كاتدا كەس ناتوانێ بوونی ئەم نەخۆشییە پشتڕاست بكاتەوە، جگە لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO و وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەبێت.

ئەو وەڵامەی وەزیری تەندروستی لە كاتێكدایە دوێنێ‌ چەند میدیایەكی ئێران بڵاویان كردەوە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستانیشدا بڵاو بووەتەوە.




وشە - رامیار جەواد