به‌شى چاودێرى و سه‌لامه‌تیی خۆراك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆپارستنى ته‌ندروستیی دهۆك، شه‌ش تۆن كه‌رسته‌ى ماوەبەسەرچوویان لەناو برد.
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ی کانوونی دووەم، به‌شى چاودێرى و سه‌لامه‌تیی خۆراك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆپارستنى ته‌ندروستیی دهۆك، به مه‌به‌ستى پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان و كۆنترۆڵكردنى بازاڕ، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكى زۆر كه‌رسته‌ى تەندروستیی ماوەبەسەرچوو گرت و لەناویان بردن.
هەموویانمان لەناو بردووە
عسمه‌ت سلێمان، به‌رپرسى به‌شى چاودێرى و سه‌لامه‌تیی خۆراك له‌و بەڕێوەبەرایەتییە، بە "وشە"ی گوت: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، توانیمان دەست بەسەر شەش تۆن کەلوپەلی تەندروستیی ئێکسپایەر بگرین و هەموویانمان لەناو بردووە.
سەبارەت بە سزای ئەو کەسانەی ئەم کەلوپەلە ماوەبەسەرچووانەیان فرۆشتووە، عسمەت ڕوونی کردەوە، ڕێکاری یاسایی بەرانبەر ئەو کەسانە گیراوەتە بەر و بە سزای خۆیان دەگەن.
27 شوێنى جۆراوجۆر به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونیان به ڕێنماییه‌كانى ته‌ندروستى داخراون، هه‌روه‌ها 19 نانه‌واخانه به سزاى جیاواز سزا دراون.
تیمه‌كانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە له‌سه‌ر به‌دواداچوون و سزادانى هه‌موو ئه‌و كه‌س و شوێنانه به‌رده‌وام ده‌بن، ئەگەر به ڕێنماییه‌كانى تەندروستی پابەند نەبن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى