به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زانیاری له‌سه‌ر كۆرۆنا و ئاماده‌كارییه‌كانی كوردستان بۆ خۆپاراستن له‌و ڤایرۆسه ده‌خاته ڕوو.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی چین و دواتر له‌چه‌ند وڵاتێكی تر بڵاوبووه‌وه، ئێسته ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسیی له‌سه‌ر ملیۆنان هاووڵاتی له دنیا دروست كردووه. هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی یه‌كێكه له‌ناوچه سه‌لامه‌ته‌كان، به‌ڵام خۆپارێزیش به‌پێویست ده‌زانێت.
له فڕۆكه‌خانه‌كان كاری پێویست ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی كانوونی دووه‌م، د.خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئاگاداربوون و ئاماده‌بوون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه پێویسته، به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕوكێ زیاده‌یه و زیانبه‌خشه.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه كه له فڕۆكه‌خانه‌كان كاری پێویست ده‌كرێت بۆ پێشگیری و پشكنینی گه‌شتیارانی هاتوو، شوێنی جیاكردنه‌وه و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی گومان‌لێكراو به‌و ڤایرۆسه ئاماده‌كراوه.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه، هاوئاهه‌نگی ته‌واو كراوه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ژووری هاوئاهه‌نگی دروستكراوه و ڕۆژانه له پێوه‌ندین.
" هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی هۆشیاری ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كه‌ین له شوێنه گشتیه‌كان، ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆكان و مزگه‌وته‌كان به هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی" د.خاڵس قادر له فه‌یسبووكی خۆی وای نووسیوه.
داوایش ده‌كات كه ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و میدیاكان هاوكاربن له بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی خۆپارێزی و هاندانی پابه‌ندبوونی خه‌ڵك به ڕێنوێنییه پزیشكییه‌كان.
له كۆتایشدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵام به‌پێویستی زانیوه رێنوێنی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكرێ.
ڕێنوێنی بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا:
زوو زوو ده‌ست بشۆ به ئاو و سابوون بۆ ماوه‌ی ۲۰ چركه یان جێڵی ته‌عقیم به‌كاربهێنه.
ده‌ست مه‌ده له ده‌م و لووت و چاوت ، پێش شۆردنی ده‌سته‌كانت.
له‌كاتی كۆكه و پژمین ده‌م و لووتت دابپۆشه به‌كلێنیكس و دواتر فڕێیده ناو سه‌به‌ی زبڵ و ده‌ستت بشۆ.
دووربكه‌وه له كه‌سی نه‌خۆش كه تا و كۆكه و پژمینی هه‌بێت.