ئه‌ندامێكی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له توركیا ئاشكرای ده‌كات، له چه‌ندان ناوچه‌ی جیاجیای ئه‌و وڵاته، هاووڵاتییان به‌لێشاو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه ده‌گیرێن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی كۆچی نایاساییه‌وه.
هاووڵاتییان به‌لێشاو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه ده‌گیرێن
ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ی ئه‌یلوول، هیوا خدر ئه‌ندامی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له توركیا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ڕۆژی 16ی ئه‌یلوول، له ناوچه‌ی كادیركایورنو سه‌ر به‌شاری مۆغه‌ڵا، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێشكگری ده‌ریایی توركیاوه 54 په‌نابه‌ر ڕزگار كران دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێشكگری ده‌ریایی یۆنانه‌وه دیپۆرت كرابوونه‌وه"
زیاتر گوتی، "ڕۆژی 17ی ئه‌یلوول، له ناوچه‌ی تشمه سه‌ر به‌شاری ئه‌زمیر، شه‌ش په‌نابه‌ر بۆ مه‌به‌ستی ڕزگاركردنیان پێوه‌ندییان به پۆلیسی ئێشكگری ده‌ریایی توركیاوه كردووه و ڕزگار كران".
ئاماژه‌ی دا، "هه‌ر هه‌مان ڕۆژ 17ی ئه‌یلوول، له نزیك دوورگه‌ی نیكید له ناوچه‌ی ئایڤالیك سه‌ر به‌شاری بالیكسیر، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێشكگری ده‌ریایی توركیاوه 32 په‌نابه‌ر له به‌له‌مێكی چووپدا ڕزگار كران كه پێشتر له سنووری ده‌ریایی یۆنان دیپۆرت كرابوونه‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، "له‌لایه‌كی ڕۆژی 17ی ئه‌یلوول، له ناوچه‌ی غازی پاشا سه‌ر به‌شاری ئه‌نتاڵیا، له دوو به‌له‌می چووپدا 30 په‌نابه‌ر و قاچاخچییه‌ك گیران".
ئاشكرای كرد، "ڕۆژی 18ی ئه‌یلوول، له نزیك كه‌ناری شاری كیباریسیا سه‌ر به یۆنان، دوای نزیكبوونه‌وه‌ی 50 په‌نابه‌ر له‌و شاره، داوای هاوكارییان له پۆلیسی ناوچه‌كه كرد و سه‌رجه‌میان ڕزگار كران".
به‌هۆی خراپی ڕه‌وشی ئابووری و سیاسیی سووریا و ئه‌فغانستان و عێراق و به‌شێكی وڵاتانی ئاسیا و وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا و به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌كانی، به‌شێكی زۆری دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه، بڕیاری جێهێشتنیان داوه و له كه‌مپه‌كانی توركیا و یۆنان ده‌ژین تا له‌وێوه ڕه‌وانه‌ی وڵاتی سێیه‌م بكرێن.