به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی ئیداره‌ی خۆسه‌ری له ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ 113 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوچه‌كانی باكوری سووریا تۆمار كراون، كۆی گشتیی تووشبووانیش گه‌یشته هه‌زار و 120 كه‌س.
كۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشته هه‌زار و 120 كه‌س
ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ی ئهیلوول، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی ئیداره‌ی خۆسه‌ری له رۆژئاوای كوردستان ڕای گه‌یاندووه، له 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 113 تووشبووی نوێی كۆرۆنا له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر تۆمار كراون كه زۆرترینیان له‌م ناوچانه بوون، حه‌سه‌كه، قامیشلۆ، كركی له‌كی، دێرك، عاموودا و كۆبانێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له ڕۆژئاوای كوردستان ڕای گه‌یاندووه، له‌و 113 تووشبووه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا 65یان نێر و 48یانیش مێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش چوار هاووڵاتیی چاك بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ چوار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ست داوه.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "تا ئێسته له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی باكوری سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان، 328 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه، 52 تووشبوو گیانیان له ده‌ست داوه و كۆی گشتی تووشبووانیش گه‌یشتوونه‌ته هه‌زار و 120 كه‌س."
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه، 39 هه‌زار و 946 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 25 هه‌زار و 263 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، هه‌زار و 472 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.