بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی
عێراق كۆ ببێته‌وه و خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك بكات.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كات
ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ی ئه‌یلوول له ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كات.
زیاتر هاتووه، "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا ده‌كرێت، له‌وانه‌یش پڕۆژه‌یاساكانی هه‌مواركردنی یاسای دادگای تاوانه‌كانی عێراق، پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی نیشتمانی چاودێری ئه‌تۆمی، تیشكی، كیمیایی و بایه‌لۆجی، پڕۆژه‌یاسای پێوه‌ندیكردنی عێراق به ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هێڵی بار، پڕۆژه‌یاسای پێوه‌ندیكردنی عێراق به پڕۆتۆكۆڵی ئاماده‌كاری و به‌رپه‌رچدانه‌وه و هاوكار له‌باره‌ی پیسبوون به ماده‌ی ترسناك و زیانمه‌ندی گشتی و چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كی تریش."
شایانی باسه پێنجشه‌م سێی ئه‌یلوول، وه‌رزی نوێی یاسادانان دوای وه‌ستانی دانیشتنه‌كان بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا ده‌ستی پێ كرده‌وه، ڕۆژی پێنجی ئه‌یلوول یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌م وه‌رزه ساز كرا، له‌وكاته‌ی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون.