بۆ یەکەمجار لە یەکێک لە ناوچەکانی باشووری کوردستان، باڵندەیەکی دەگمەنی جۆری فلامینگۆ دەدۆزرێتەوە و ئێستە لای پێشمەرگەیەک پارێزراوە.
لە شارەدێی سیدەکانی سەر بە شارۆکەی سۆران، هاووڵاتییەک کە پیشەی پێشمەرگەیە باڵندەیەکی دەگمەنی جۆری فلامینگۆ بە زیندووی دەدۆزێتەوە و لە ماڵەوەی پاراستوویەتی.
فلامینگۆ باڵنده‌یه‌كی قاچ و مل باریكە کە لە كه‌نار ده‌ریاكانی ئه‌وروپا دەژی، نیشتمانی ده‌كه‌وێته باشووری كه‌ناره‌كانی دورگه‌ی كاریبی له ئه‌وروپا.
ئه‌م باڵنده بێ زیانه و ژماره‌یه‌كی كه‌میان ماوه له دنیادا، حه‌ز به گه‌رما و ئاو ده‌كه‌ن و ڕووه‌ك ده‌خۆن، وڵاتانی ئه‌وروپا له دوورگه گه‌رمه‌كانیان ئه‌م جۆره گینداره‌یان زۆره، خه‌ڵكی بۆ بینینیان ماوه‌یه‌كی دوور ده‌بڕن.
یەکەمجارە لەو ناوچەیە باڵندەیەکی لەم شێوەیە بدۆزنەوە
فەیسەل مستەفا دانیشتووی گەڕەکی سەر بیشی سیدەکانە و پیشەی ئەفسەری هێزی پێشمەرگەیە و لە کاتی ئەرکی سەربازیدا باڵندەکەی دەگمەنی دۆزیوەتەوە لەبارەیەوە بۆ "وشە" گوتی، لە پردی قەڵێتان لە سنووری شارەدێی سیدەکان لەکاتی دەوامی پێشمەرگایەتی، باڵندەیەکی دەگمەنی جۆری فلامینگۆ بەهۆی شەکەتی و ماندوویەتی لە ئاسمانەوە کەوتە خوارەوە و بەنزیک بازگەی ئێمە کەوت.
زیاتر گوتی، دوای هەڵگرتنەوەی باڵندەکە لەماڵەوە چارەسەری پێویستمان بۆ کردووە بۆئەوەی لە راوچیان بیپارێزین و زیانی پێ نەگەیندرێت، چونکە ئەم باڵندەیە زۆر دەگمەنه و یەکەمجارە لە نزیکەوە بیبینیت، داواشی لەلایەنی پێوەندیدار کرد، لە شوێنێکی باش بیپارێزن تا ئەم نموونە جوانەی باڵندەی فلامینگۆ لە مردن بپارێزن.
فلامینگۆ له ساڵێكدا دوو هێلكه ده‌كات و یه‌ك دانه‌یان ده‌بێت به باڵنده، به‌رده‌وام به‌كۆمه‌ڵ ده‌ڕۆن، له‌كاتی خه‌وتندا به پێوه ده‌وه‌ستن و سه‌ریان ده‌خه‌نه ژێر باڵیانه‌وه، زۆر زیره‌ك و هه‌ستیارن، چاویان زۆر تیژه بۆ بینینی شته‌كانی ده‌ورووبه‌ریان، له‌كاتی بوونی ده‌نگێكی خۆش یان میوزیك ئه‌وان سه‌ما ده‌كه‌ن و توانای فڕینێكی زۆریان هه‌یه و هه‌ندێك جار له نێوان كیشوه‌ركان كۆچ ده‌كه‌ن، باڵنده‌یه‌كی زۆر خاوێنه و به‌رده‌وام له ناو ئاودا خۆی خاوێن ده‌كاته‌وه.
سیدەکان/ موڕشید برادۆستی