كاتێك شاخه‌وانێكی پۆڵه‌ندی ده‌یه‌وێ به‌سه‌ر شاخێكی به‌رزی پاكستان بكه‌وێت، پێی هه‌ڵده‌درێت و ده‌كه‌وێته خواره‌وه و گیان له ده‌ست ده‌دات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شاخه‌وانێكی پۆڵه‌ندی به‌ناوی "ئیلچۆك مایكڵ جاكۆب" ویستوویه‌تی به‌سه‌ر شاخی "ده‌ی داست سار" بكه‌وێت كه له زنجیره‌چیای كاراكۆرامه له پاكستان، پێی هه‌ڵده‌درێت و ده‌كه‌وێت، دوای دوو رۆژ به‌هۆی برینه‌كانیه‌وه، گیان له ده‌ست ده‌دات.
كه‌رار حه‌یده‌ریی گوته‌بێژ به‌ناوی یانه‌ی شاخه‌وانانی پاكستان رای گه‌یاندووه، ئه‌و زنجیره‌چیایه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای زنجیره‌چیای هێمالایا، به‌رزییه‌كه‌ی زیاتر له شه‌ش هه‌زار مه‌تره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه كه‌ش له‌بار نه‌بووه، ئه‌و شاخه‌وانه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به سه‌ختی بریندار بووه، دوێنێ شه‌موو به‌هۆی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه كۆپته‌رێكی سه‌ربازی به برینداری رزگاری كردووه و بردوویه‌تیه سه‌ربازگه‌یه‌ك، له‌وێشه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.
زنجیره‌چیای كاراكۆرام ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی جیلجیت پالتستان له پاكستان، به به‌رزترین چیا له 50 چیای به‌رزی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت.