مۆبایله زیره‌كه‌كان له سه‌رده‌می ئێسته بوونه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كی له ژیانی زۆرینه‌مان، به‌ڵام زۆرجار ده‌بنه هۆی كاره‌سات و كێشه‌یش، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاك ده‌كرێن و ده‌توانرێ سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له سیخوڕی به‌سه‌ره‌وه كردن و هاككردن بپارێزین، پێویسته ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو بكه‌ین.
به‌هێزترین ته‌كنیك و ده‌رچه كه هاككه‌رزان به‌كاری ده‌هێنن، بۆ سیخوڕی و هاككردنی هه‌ر جۆره مۆبایلێك، بریتییه له تایبه‌تمه‌ندی دۆزینه‌وه‌ی لۆكه‌یشن "شوێن"ی مۆبایله‌كه له ڕێی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه، به‌مشێوه‌یش ده‌توانن پێوه‌ستی بكه‌ن به چه‌ند به‌رنامه و ئه‌پلیكه‌یشنێكی تایبه‌ت، كه خزمه‌تگوزاری چوونه نا داتای مۆبایله‌كه له‌ناو ئه‌و به‌رنامانه ده‌سته‌به‌ركراوه.
شاره‌زایان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بن، باشتره به به‌رده‌وامی تایبه‌تمه‌ندی دیارییكردنی شوێن و لۆكه‌یشنتان ناچالاك بێت، ئه‌مه وا ده‌كات به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م هاككه‌رزان دروست ببێ و هه‌رگیز ناتوانن ده‌ستیان به مۆبایله‌كه‌ت بگات.
چالاكی پێشاندانی لۆكه‌یشن و ئه‌پلیكه‌یشین گوماناوی هۆكاره‌ی سه‌ره‌كین
ڕێگایه‌كی تر بریتییه له دابه‌زاندنی ئه‌پلیكه‌یشنه گوماناویییه‌كان، كه ڤایرۆسی ترۆجانی پێوه لكێنراوه و له‌گه‌ڵ داونلۆدكردنی ئه‌مجۆره ئه‌پلیكه‌یشنانه بۆ ناو مۆبایل، ڕاسته‌وخۆ مۆبایله‌كه‌ت ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی هاككه‌رزان و ده‌توانن به ویستی خۆیان مامه‌ڵه به داتاكانت بكه‌ن.
ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه‌ی داوای كردنه‌وه‌ی كامێرا و مایكرۆفۆن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وێنه بگری و قسه بكه‌یت، به‌بێ ویستی خۆت و به به‌رده‌وامی كراوه بن، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌ركی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه سیخوڕییه بۆیه پێویسته لێی دوور بكه‌ونه‌وه.