بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هونه‌رمه‌ندی كورد لیمۆ هه‌ورامی لە كه‌نه‌دا كه‌ره‌نتینه کراوە و هاوسه‌ره‌كه‌یشی له هه‌ورامانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانە، ڕۆژانه به وه‌رزش و گوتنی گۆرانی و خوێندنه‌وه‌ی كتێب و شیعر كه‌ره‌نتینه‌ی ماڵه‌وه به‌ڕێ دەکات.
لیمۆ هه‌ورامی لەبارەی ژیانی لە ماوەی کەرەنتینەدا بۆ "وشە" گوتی، له وڵاتی كه‌نه‌دا نیشته‌جێم قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ زۆر تونده، زیاتر له مانگێكه له كه‌ره‌نتینه‌ی ماڵه‌وه‌م ته‌نیا بۆ پێداویستی ته‌ندروستی یان دابینكردنی پێداویستی ڕۆژانه ڕۆشتبێتمه نزیكترین ماركێت، به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی خوێندنه‌وه‌ی شیعر و كتێب و كاركردن له‌سه‌ر سێ گۆرۆنیم كه ده‌مه‌وێت پاش ئاسایی بوونه‌وه‌ی ژیان بگه‌ڕێمه‌وه بۆ وڵاتەکەی خۆم و گۆرانییه‌كانم تۆمار بكه‌م.
زیاتر گوتی، به‌ته‌واوی كاری هونه‌ریی خۆمدا ده‌كه‌م كات لای ئێمه له كه‌نه‌دا له‌كاتی ژیان ئاسایی زۆر گرنگه به‌رده‌وام له‌كارداین، بۆیه ئه‌م كاتی كه‌ره‌نتیینه توانیومه سوودی باشی لێ ببینم بۆ كاری هوونهرییهكانم پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌ته‌واوی كاری خۆمدابكهم.
ئاشکرای کرد، کە له چه‌ند ڕۆژ پێش سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا بڕیاربوو بگه‌ڕێمه‌وه بۆ وڵاتی خۆم بۆ كلیپ كردن سێ گۆرانی نوێم بكه‌م بڕیاربوو 29 ئادار له كوردستان بوماییه، به‌ڵام كۆرۆنا ڕێگربوو له‌به‌رده‌م سه‌فه‌ره‌كه‌م، ئه‌وه‌ش زۆر دڵتەنگی کردم، زیاتر له 13 گۆرانیم تا ئێستە كلیپ كردووه.
چه‌ند ڕۆژ پێش سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا بڕیاربوو بگه‌ڕێمه‌وه بۆ وڵاتی خۆم بۆ كلیپ كردن
"ماوه‌ی ساڵێك و شه‌ش مانگه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی هاوشاری خۆم هاوسه‌رگیریمان كردووه، به‌ڵام ئه‌و له مه‌ریوانه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ژی، ڕێكاره‌كانی هاتنی بۆ كه‌نه‌دا زۆرینه‌ی ته‌واو بووه، بڕیاربوو له گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و پاش كلیپ كردنی گۆرانییه‌كانم به‌یه‌كه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌نه‌دا به‌ڵام ئه‌وه كۆرۆنا له‌یه‌كی دابڕیوین نازانین چاره‌نووسمان به‌ره‌و كوێ باڵەکشێ دەکات". هەورامی وای گوت.
له ماوه‌ی مانگی ڕابردوو له وڵاتێكی وه‌ك كه‌نه‌دا چوار تووشبووی كۆرۆنا هه‌بوو ئێستە زیاتر له 40 هه‌زار هاووڵاتی تووشی كۆرۆنا بوون، زیاتر له دوو هەزار و 200 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌رده‌وام ڕێژهكەیش به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم بوو پێش كاتی خۆی ئاماده‌كاری ته‌واوی كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كرد له وڵاتان گه‌ڕانه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سوڵ