زۆرجار هونه‌رمه‌ندان و ئه‌ستێره‌كان ده‌بینین كه هاوسه‌رن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رێز و خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر ده‌رده‌بڕن، كه‌چی ره‌نگه له ژیانی راستینه‌یان مه‌رج نییه به‌و شێوه‌یه بن. زۆرجار هونه‌رمه‌ندان و ناوداران له‌باره‌ی كه‌تواری ژیانیان، له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه خه‌ڵك چه‌واشه ده‌كه‌ن.
به‌پێی پێگه‌ی "ئیلاف" كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شه‌مس كوێتێ كه هونه‌رمه‌ندێكی دیاری كوێتییه و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بینرێت كه دوو هاوسه‌ر له‌ناو هونه‌رمه‌ندان خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر ده‌رده‌بڕن، مه‌رج نییه له كه‌تواری ژیانیاندا به‌و شێوه بن. دووپات ده‌كاته‌وه كه خۆی بینیویه‌تی ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه داركاری كراوه، كه‌چی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێوه‌ندییان پێچه‌وانه بووه.
شه‌مس له ئینسته‌گرامی خۆی رای گه‌یاندووه، كه‌م نین له خاتوونه هونه‌رمه‌ندان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ هه‌وادارانیان درۆ ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێ وا پێشان بده‌ن كه هاوسه‌ره‌كانیان له‌گه‌ڵیاندا باشن، كه‌چی كه ده‌چیته ناو كه‌تواری ژیانیان، پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینی.
ئه‌و دووپات ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم زیاتر له بۆنه‌كاندا به ئاشكرا پێیانه‌وه دیار ده‌بێت، له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكدا وا پێشان ده‌ده‌ن كه یه‌كتریان خۆش ده‌وێ و رێزی یه‌كتر ده‌گرن، كه‌چی راستییه‌كه‌ی وا نییه، من به چاوی خۆم بینیومه دوو خاتوونه ئه‌ستێره كه هونه‌رمه‌ندی زۆر ناودارن، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه داركاری كراون، كه‌چی له به‌رانبه‌ر خه‌ڵك و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وشه‌ی پرشنگدار بۆ یه‌كتر ده‌نووسن گوایه یه‌كتریان خۆش ده‌وێ و رێزی یه‌كتر ده‌گرن.
ئه‌و بۆچوونانه‌ی شه‌مس كوێتێ له ئینسته‌گرام، زیاتر له 152 هه‌زار بینه‌ر و خوێنه‌ری هه‌بووه، هه‌ندێك ره‌خنه‌ی ده‌كه‌ن و بڕوای پێ ناكه‌ن، هه‌ندێكیش ده‌ستخۆشیی لێ ده‌كه‌ن كه دۆخه راسته‌كه‌ی ئاشكرا كردووه.
ناوی راستینه‌ی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ شه‌مس كوێتێ "شه‌مس به‌در نایف ئه‌لئه‌سله‌می"یه و له ساڵی 1980 له كوێت له دایك بووه و له بنچینه‌دا سعوودییه. په‌یمانگه‌ی باڵای هونه‌ره‌كانی موزیكی له كوێت ته‌واو كردووه. ساڵی 2001 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی به‌ناوی "حبیب الورد"ی بڵاو كرده‌وه و تا ئێسته حه‌وت ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌ته‌وه.