وێڕای رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی دۆخی شارۆكه‌ی شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شارۆكه‌كه، تا ئێسته گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره ئێزیدییه‌كان بۆ شنگال له دۆخی دوودڵیدایه. ئه‌مڕۆ 11 خێزانی تری ئێزیدی ئاواره بۆ شنگال گه‌ڕانه‌وه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی ناوه‌ند بۆ باشبوونی دۆخی شنگال رێككه‌وتوون، به‌ڵام تا ئێسته گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له دوودڵیدایه، بۆیه تا ئێسته كه‌مترین ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆیش 11 خێزانی تری ئێزیدی گه‌ڕانه‌وه بۆ شارۆكه‌كه.
دوودڵیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزیدییه‌كان بۆ شنگال، زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تا ئێسته‌یش چه‌كدارانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت له‌ناو شارۆكه‌كه‌دان. وه‌ك چاودێران ده‌ڵێن، راسته په‌كه‌كه باره‌گای له‌ناو شارۆكه‌كه نه‌هێشتووه و چوونه‌ته چیای شنگال، به‌ڵام رۆژانه چه‌كداره‌كانیان به‌ناوی ده‌ستخستنی پێداویستییه‌كانیان، دێنه ناو شارۆكه‌كه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، تا ئێسته‌یش باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو شارۆكه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه، هێزی چالاكییه هاوبه‌شه‌كان پاڵه‌په‌ستۆیان كردووه تا باره‌گاكه دابخه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه. جیاله‌وه‌ی حه‌شد له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا هێز و پێداویستیی سه‌ربازیی زیاتریشی بۆ شنگال هێناوه‌ته‌وه.