شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ناهی له عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی له گرتنی 10 كه‌سی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی سووری كرده‌وه، كه له سنووری سووریاوه ویستوویانه بێنه شنگال و بپه‌ڕنه‌وه بۆ ناو خاكی عێراق.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ناهی هاتووه، به پشتبه‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگری و كامێراكانی چاودێری كه له سنوور دانراوه، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری و هۆبه‌ی هه‌واڵگری فیرقه‌ی 20ی سوپا به پشتیوانی هێزی وشكایی فه‌وجی سێی لیوای پیاده‌ی 72 توانیویانه ئه‌و كه‌سانه بگرن.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو، كه
هێزه‌كان له دوو هه‌ڵمه‌تی جیا جیا توانیویانه 10 كه‌س له سه‌ر سنووره‌كان بگرن، كه ویستوویانه له سووریاوه بێنه ناو خاكی عێراق، به‌ڵام ڕێگریان لێكراوه و هه‌ر 10 كه‌سه‌كه خراونه‌ته گرتووخانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی شوێنی گرتنی ئه‌و كه‌سانه خراونه‌ته ڕوو و ڕوون كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ویستیان سنوور ببه‌زێنن، له گوندی ئوم خه‌بازی و خازۆكه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی شنگالی ڕۆژئاوای مووسڵ گیراون و ئێسته‌یش به گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
گرتنی ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراق كه ویستوویانه له سووریاوه ناوچه‌كانی شنگال به‌كاربهێنن و بێنه ناو خاكی عێراق له كاتێكدایه پێشتر چه‌ندان ڕاپۆرت و زانیاری ڕۆژنامه‌وانی دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه په‌كه‌كه سنووره‌كانی شنگالی له‌گه‌ڵ سووریا كردووه به ڕێڕه‌وی قاچاغچیه‌تی و په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵك له سووریاوه بۆ عێراق، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێوشوێنێكی یاسایی هاتنی هاووڵاتییانی وڵاتێكی تر بۆ ناو خاكی وڵاتێكی تریان به‌رانبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.