نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕاگه‌یانراوێك له‌سه‌ر ڕه‌وشى عێراق و شنگال بڵاو ده‌كاته‌وه و داوایش له توركیا ده‌كات ڕێز له ڕێكه‌وتنی شنگال و سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى ئاب،
جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان له عێراق له ڕاگه‌یانراوێكدا ڕاى گه‌یاند، "داوا له توركیا ده‌كه‌ین ڕێز له ڕێكه‌وتنی شنگال و سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت".
ئاماژه‌ى كردووه، "له په‌ره‌سه‌ندنه مه‌ترسیداره‌كانى شنگال نیگه‌رانین، كه ئێسته بووه‌ته هۆكاری گیان له ده‌ست دانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی ئێزیدی له شنگال و ناوچه‌كه، كاتێك فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردمانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شنگالیان كردووه."
ئاشكراى كردووه، "پێویسته له‌كاتی جووڵه سه‌ربازییه‌كان، دۆخی هاووڵاتییانى مه‌ده‌نى له‌به‌رچاو بگیرێت، چونكه ئه‌وان قوربانی یه‌كه‌می ئه‌و جۆره هێرشانه‌ن، بۆیه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌یش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وتووه دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه ماوه‌یه‌كه ئازار ده‌كێشن و تووشى ناڕه‌حه‌تى و قوربانى بوونه‌ته‌وه، بۆیه ڕاى ده‌گه‌یه‌نین پێویسته كۆتایی به‌و ڕووداوانه له شنگال بهێندرێت."
ڕوونى كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت ئاشتى بۆ شنگال به‌خێرایى بگه‌ڕێته‌وه و ناوچه‌كه سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ببینێت، پێویسته به زوویى كاربكرێت تاكو ده‌ستی ئاوه‌دانی بگات به شنگال و ناشبێت دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال دوا بخرێت.