پارێزگای دیوانییه، به‌هۆی لافاو و بارانی به‌رده‌وام بڕیاریدا كه سبه‌ی سێشه‌م له پارێزگاكه‌یدا پشووی فه‌رمی بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی ئادار/ مارس، پارێزگاری دیوانییه، رای گه‌یاندووه كه سبه‌ی له ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی پارێزگاكه‌دا پشووی فه‌رمی ده‌بێت جگه له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان كه له‌م كاته‌دا ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه به‌هۆی زۆری ئاوی باران فریای هاووڵاتییان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پشووه‌كه ته‌واوی قوتابخانه‌كان ده‌گرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌كان بۆ خوێندن ئاماده ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی بارانه‌ی رووی له‌ناوچه‌كه كردووه له سه‌رانسه‌ری عێراق پشووی فه‌رمی راگه‌یه‌نراوبوو.