بەپێی ئامارێك.. خانەقین یەكێك لە گەرمترین شوێنەكانی دنیایە

:: PM:03:37:12/08/2023 ‌
بەپێی ئامارێكی ئەمەریكی كە ناوی 15 شار و ناوچەی دنیای بە گەرمترین شوێن هێناوە و بەپێی لیستەكە، شارۆچكەی خانەقین كە ژمارەی یەكی لیستەكەی وەرگرتووە و بە گەرمترین ناوچە ناوی هاتووە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ شەموو 12 ئاب بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی وێستگەی "بلاسیرڤێڵ" لە كالیفۆرنیای ئەمەریكا، لیستێكی بڵاو كردووەتەوە كە ئاماژەی بە 15 شار و ناوچەی دنیا كردووە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردووەوە، بە گەرمترین شوێن لەڕووی كەشەوە ناوی بردوون. لە سەرووی شار و ناوچەكان، خانەقین یەكەمین ناوە و پلەی گەرما لەو شارۆكەیە گەیشتووەتە 52,5.

بەپێی لیستەكە و لە دوای خانەقین، پلەی گەرما لە بەسرە گەیشتووەتە 51,5. دواتر كەركووك پلەكەی 50,6 یە و بەدوایدا ناوچەی ئەغادیر لە مەغریب بە 50,4 ناوی هاتووە. دوای ئەویش شاری عەمادیە لە ئێران بە پلەی 50,4 ناوی هاتووە.

هاوكات ئەكادیر مەسیرە لە مەغریب پلەی گەرما تێیدا گەیشتووەتە 50.2 و بەدوایدا ناسریەی عێراقیش بە پلەی 50,2 ناوی هاتووە. دوای ئەویش شارۆچكەی خورماتوو پلەی گەرمای تێیدا گەیشتووەتە 50,2، پاشان پلەی گەرما لە نەجەف گەیشتووەتە 50 پلە. هاوكات شاری عیمارەیش پلەی گەرمای گەیشتووەتە 50 پلە.

بەپێی لیستەكە، لە دوای ئەوانیش شارۆچكەی بەدرە گەیشتووەتە 50 پلە، بەدوایدا ناوچەی رفاعی لە عێراق پلەی گەرما تێیدا گەیشتووەتە 50 پلە، دواتر شاری سەماوە گەیشتووەتە 49,6 پلەو و دوای ئەویش پلەی گەرما لە ناوچەی فڕۆكەخانەی بەغدا گەیشتووەتە 49,5 پلە، دوای هەموو ئەو شار و ناوچانە، ناوی شاری دیوانیە هاتووە كە تێیدا پلەی گەرما گەیشتووەتە 49,5 پلە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د