پارێزگای كووت كه پارێزگاكانی ناوه‌ند به پارێزگاكانی باشوور ده‌به‌ستێته‌وه، حكوومه‌تی ناوخۆیی پارێزگاكه رای گه‌یاندووه، به‌هۆی چله‌ی ئیمام حوسێن، پێنج رۆژ پشوو راده‌گه‌یه‌نن.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی ناوخۆیی پارێزگای كووت رای گه‌یاندووه، به‌بۆنه‌ی چله‌ی ئیمام حوسێن، ته‌واوی ده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ پشوویان ده‌بێت، زیاره‌تكارانی چله‌كه له‌ڕێی ئه‌و پارێزگایه‌وه ده‌گه‌نه كه‌ربه‌لا.
زیاره‌تكارانی چله‌كه له‌ڕێی ئه‌و پارێزگایه‌وه ده‌گه‌نه كه‌ربه‌لا.
پارێزگاری ئه‌و پارێزگایه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانمان بتوانن به‌شداری له رێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حوسێن بكه‌ن، هاوكات بتوانن خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌شی زیاره‌تكاران بكه‌ن، بڕیارمان دا له رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو سێی ئه‌یلوول تا رۆژی پێنجشه‌م حه‌وتی ئه‌یلوول، له ده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه پشووه‌كه بانكه‌كان و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان ناگرێته‌وه، چونكه ئه‌وان پێوه‌ستن به رێوڕه‌سمه‌كه.