دوای ئەوەی دوێنێ پارێزگاری كووت بەهۆی بۆنەی چلەی ئیمام حوسێن، پێنج رۆژ پشووی راگەیاند، ئەمڕۆ پارێزگاكانی بەغدا و زیقاریش بەهەمانشێوە، پشوویان بەهەمان بۆنە راگەیاند.
پێگەی "
شەفەق نیوز" ئەمڕۆ پێنجشەم 31ی ئاب بڵاوی كردووەتەوە، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن كە ملیۆنان شیعە روو لە عێراق و لە ناویدا كەربەلا دەكەن، دوێنێ پارێزگای كووت پێنج رۆژ پشووی راگەیاند. ئەمڕۆیش بەغدا و زیقاریش بەهەمانشێوە پشوویان راگەیاند.
پشووی كووت لە سێی ئەیلوول تا حەوتی مانگ بەردەوام دەبێت، پشووەكە تەنیا دەزگا و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە. ئەمڕۆ محەمەد هادی پارێزگای زیقار رای گەیاندووە، بەهۆی چلەی ئیمام حوسێنەوە، یەكشەم و دووشەم و سێشەمی داهاتوو، پشووی فەرمی لە پارێزگاكە دەبێت.
لەلایەكی تریشەوە حكوومەتی ناوخۆیی بەغدا رای گەیاندووە، تەنیا رۆژانی چوارشەم و پێنجشەمی داهاتوو پشووی فەرمی لە پارێزگای بەغدا دەبێت.
لە چلەی ئیمام حوسێندا ملیۆنان شیعە لە عێراق و ئێران و وڵاتانی تری دەرەوە، روو لە كەربەلا دەكەن كە مەزاری ئەو ئیمامە لەو شارەدایە. 10 رۆژ بەرلەوەی رێوڕەسمی چلەكە دەست پێ بكات، شیعەكان روو لەو شارەكە. رێوڕەسمەكەیش لە پێنجی ئەیلوول بەڕێوە دەچێت.