وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری دا داوامی فەرمانبەرانی كارتی نیشتمانی لە بەغدا و چەند شارێكی تر بۆ ڕۆژانی شەموو هەبێت، ئەوەیش بەمەبەستی تەواوكردنی كارتی نیشتمانی هاووڵاتییان.
ئەمڕۆ هەینی شەشی تشرینی یەكەم، لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق هاتووە، وەزیری ناوخۆ بڕیارێكی سەبارەت بە دەوامی فەرمی بەشەكانی كارتی نیشتیمانی لە بەغدا و چەند شارێكی تر دەركرد.
باس لەوەش كراوە، لە بڕیارەكان باس لەوە كراوە، ڕۆژانی شەموو دەبێتە ڕۆژی دەوامی فەرمی بۆ بەشەكانی كارتی نیشتمانی لە بەغدای پایتەخت، لە دیوی كەرخ و ڕەسافە،و چەند پارێزگایەكی تر.
لەبارەی هۆكاری ئەو بڕیارە باس لەوە كراوە، بۆ ئەوەی كارتی نیشتمانی ئەو كەسانە تەواو بكرێت كە ئێستە مامەڵەی بۆ پێشكەش كراوە.
لەبارەی سەعاتی دەوامی ئەو بەشەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ هاتووە دەوامیان لە سەعات هەشتی بەیانی دەست پێ دەكات و لە سەعات سێ تەواو دەبێت.