سەرچاوەیەكی پۆلیس لە شارۆكەی شنگال ئەمڕۆ رای گەیاند، تەواوی خێزانێك لە شارۆكەكە بەهۆكاری نادیار كوژراون، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.
پێگەی "
شەفەق نیوز" ئەمڕۆ سێشەم 24ی تشرینی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی گوتەی سەرچاوەكەی پۆلیس لە شنگال، ئەوەی ئاشكرا كردووە خێزانێك كە لە سێ ئەندام پێكهاتوون، باوك و دایك و منداڵەكەیان، لەلایەن دەستێكی نادیار كوژراون.
زیاتر روونی كردووەتەوە، لە ناو كۆمەڵگەی تەل قەسەب لە باشووری شارۆكەكە، هەرسێ ئەندامی خێزانەكە كوژراون و شوێنەواری فیشەك بە جەستەیانەوە دیارە.
سەرچاوەكە ئەوەشی گوت كە رووداوەكە شەوی رابردوو بووە، ئەو خێزانە لە كێڵگەیەكی تایبەت بە پەلەوەر لە نزیكی تەل قەسەب بوون، تەقەیان لێ كراوە و سەرجەمیان كوژراون.
ئاماژە بەوە دراوە كە تەرمی كوژراوەكان بۆ فەرمانگەی پزیشكی داد لەناو شاری مووسڵ گوازراونەتەوە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێ و تا ئێستە بەهیچ سەرەداوێك نەگەیشتوون.
شارۆكەی شنگال بەهۆی بوونی چەكدارانی پەكەكە و هاوكات هێزەكانی حەشدی شەعبی، دۆخی تەناهی تێیدا ئاڵۆزە و لێرەولەوێ رووداوی ناجۆر روو دەدەن كە لە زۆربەیاندا تاوانباران بە نادیاری دەمێننەوە.