دوای بڕیارەكەی دوێنێی دادگای فیدراڵی عێراق دژی لویس ساكۆ، عەبدولەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق بەپەلە خۆی دەگەیەنێتە فاتیكان.
ئەمڕۆ هەینی 17ـی تشرینی دووەم، نووسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق بڵاوی كردووەتەوە، عەبدولەتیف رەشید بەرەو فاتیكان كەوتە ڕێ بۆ بینینی پاپای فاتیكان كە بەرزترین بەرپرسی مەسیحییەكانی جیهانە.
دوێنێ دادگای فیدراڵی عێراق پشتگیریی بڕیارەكەی سەرۆك كۆماری عێراقی كرد دژی لویس ساكۆ قەشەی مەسیحییەكان و سێیەم پاتریاكی مەسیحیەت لە جیهان لە عێراق، بەمەیش هێندەی تر مەسیحییەكان لە عەبدولەتیف تووڕە بوون.
بۆیە پێش هەر كاردانەوەیەك سەرۆك كۆماری عێراق بەپەلە خۆی گەیاندە فاتیكان و چاوەڕوان دەكرێت كاردانەوەی توند بەرانبەری هەبێت.