محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو كه ده‌كاته 10ی كانوونی یه‌كه‌م، له سه‌رجه‌م داوده‌زگاكانی حكوومه‌تی عێراق بكرێته پشووی فه‌رمی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، محه‌مه‌د شیاع سوودانی بڕیاریدا ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داوده‌زگاكان له پارێزگاكانی به‌غدا و ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بكرێته پشووی فه‌رمی.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه، هۆكاری پشووه‌كه‌ی رۆژی 10ی ئه‌م مانگه، به‌بۆنه‌ی ڕزگاركردنی عێراق له ده‌ستی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش دیاریكراوه.
جێی ئاماژه‌یه، به‌گوێره‌ی رۆژژمێری فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و پشووه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.