پشوویەكی تر راگەیەنرا

:: AM:08:57:28/12/2023 ‌
بەهۆی نالەباری كەشوهەوا، دەوامی چەند پارێزگایەكی عێراق كرایە پشووی فەرمی، پشووەكە قوتابخانەكانیش دەگرێتەوە و یەكە ئیدارییەكان سەرپشك كراون لە هەرکوێ پێویست بوو بیكەن بە پشوو.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ـی كانوونی یەكەم، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كەرخ لە بەغدا، بڵاوی كردەوە، بەرێوەبەر و ئیدارەی قوتابخانەكان سەرپشك كراون كە دەوامی فەرمی ئەمڕۆ پێنجشەم بۆ قوتابیان و ستافی مامۆستایان ڕابگرن.

باسی لەوەش كردووە کە هۆكاری پشووەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تەمێكی زۆرە و مەترسی لافاو و باران ناوچەكەی گرتووەتەوە و پێویستە گرنگی بە سەلامەتی قوتابیيان و مامۆستایان بدرێ‌.

جگە لە بەغدا، لە پارێزگاری دیوانیە و بابلیش ئەمڕۆ كراوەتە پشوو، تەمەكە ئەمڕۆ پارێزگای ئەنباریشی گرتووەتەوە، بۆیە بە بڕیارێكی پارێزگای ئەو شارەیش، دەوام كرایە پشوو.

كاریگەریی بارستە هەوایەكی دەریای سوور بۆ سەر باشووری عێراق لە دوێنێوە دەستی پێ‌ كردووە، ئەوەیش تەمێكی زۆری لە ڕێوبانەكان دروست كردووە و ناو شارەكانیشی گرتووەتەوە و ئاستی بینین کەم بووەتەوە.



وشە - رامیار جەواد