لە نۆ پارێزگای عێراق سبەی كرایە پشوو

:: AM:09:05:25/02/2024 ‌
بەبۆنەی یادی "شەعبان”ەوە لە بەشێكی پارێزگاكانی عێراق، سبەی دەكرێتە پشووی فەرمی، دەسەڵاتیش دراوەتە پارێزگاكانی تر بیكەن بە پشوو.

ئەمڕۆ یەكشەم 25ـی شوبات، هەریەك لە پارێزگاكانی (بەسرە، زیقار، میسان، كەربەلا، موسەننا، واست، بابل، نەجەف و دیوانیە) بڕیاریان دا سبەی دووشەم 26ی شوبات، بكرێتە پشووی فەرمی لە تەواوی داودەزگا حكوومییەكان.

پشووەكە بەبۆنەی 15ی مانگی شەعبانی كۆچییەوەیە كە بە یادی "زیارەتی شەعبانی”، ناسراوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە لە سعوودیە و ناوچە سوننەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 15ی شەعبانە، بەڵام لە ناوچە شیعەنشینەكان سبەی دووشەم بە 15ی شەعبان دیاری كراوە.


وشە - رامیار جەواد