ئێستە حوسییەكانی یەمەن بەرەیەكی گەرمی شەڕیان لە دەریای سوور كردووەتەوە و هەڕەشەی رژدیان خستووەتە سەر هاتوچۆی بازرگانی، چەند سەرچاوەیەك ئاماژە دەكەن كە بەهۆی رووداوێكەوە سێ كێبڵی هێڵی ئینتەرنێت لە قووڵایی دەریای سوور پچڕاون و حوسییەكان خۆیان لە رووداوەكە بەدوور دەگرن.
ئەمڕۆ دووشەم چەند بەرپرسێك ئاماژەیان كرد كە بەهۆی رووداوێكەوە لە قووڵایی دەریای سوور، سێ كێبڵ پچڕاون، كە ئینتەرنێت و پێوەندییەكان لە تەواوی دنیا دابین دەكەن، لەوكاتە تا ئێستە كەشتییە بازرگانییەكان لەو دەریایە لەلایەن حوسییەكانی یەمەنەوە هێرشیان دەكرێتە سەر.
رووداوەكە دوای چەند هەفتەیەك لە هۆشداریی حكوومەتی فەرمیی یەمەن دێت لە ئەگەری كردنەئامانجی ئەو كێبڵانە لەلایەن حوسییەكانەوە، لەوكاتەی هەفتەی رابردوو راپۆرتە ئیسرائیلییەكان ئاماژەیان كرد بەوەی حوسییەكان لەپەشت ئەو زیانانەن كە بەو كێبڵانە كەوتووە.
لەوكاتەی عەبدولمەلیك حوسی، سەركردەی حوسییەكانی یەمەن ئەو تۆمەتانەی رەت كردەوە و گوتی، نیازمان نییە هێرش بكەینە سەر كێبڵەكانی ئینتەرنێت بۆ وڵاتانی ناوچەكە دابین دەكات، هەفتەی رابردوو حكوومەتی فەرمیی یەمەن دووپاتی كردەوە كە سوورن لەسەر پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكارییەك بۆ چاككردنەوەی ئەو كێبڵانە، لەوكاتەی هەفتەی رابردوو حوسییەكان هەڕەشەی ئەوەیان كرد كە لەمەودوا لە هێرشەكانیان لە دەریای سوور ژێردەریایی بۆمبڕێژكراو بەكاردێنن، ئەوەش مەترسیی كردنەئامانجی كێبڵەكانی ئینتەرنێتی دروست كرد.