بارانی بە لێزمە لە بەرازیل بەنداوێکی رووخاند

:: AM:10:29:03/05/2024 ‌
بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر و بە لێزمە لە بەرازیل، بەنداوێکی بەرهەمهێنانی کارەبا رووخا و بەم هۆیەشەوە تا ئێستە زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەست داوە. 

ئەمڕۆ هەینی سێی ئایار پێگەی ''BBC'' بەریتانی بڵاوی کردەوە، بەهۆی بارانە زۆرەکەو و هەرەسهێنانی بەنداوەکە، بێجگە لەوەی زیاتر لە 30 کەس مردوون، 60 کەسی تر لە ''ڕیۆ دی جانێرۆ'' دیار نەماون، هەروەها شارێک بە تەواوەتی ژێر ئاو کەوتووە، بەهۆی ڕوخانی بەنداوەکە، 15 هەزار کەس بێ لانە بوون و ماڵەکانیان چۆڵ کردووە، بە لایەنی کەمەوە 500 هەزار ماڵ بێ کارەبا بوون لە شارەکانی تری دەوروبەر، چونکە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا پشت بە بەنداوەکە بەستراوە. 

بەهۆی هەرەسهێنانی بەنداوەکەوە ئاوی ڕۆچوو شەپۆلی لەسەر زەوی دروست کردووە و خەڵکی ناوچەکە ترسیان لێ نیشتووە، بەنداوەکە دەکەوێتە نێوان شارەکانی ''کۆتیپۆرا'' و ''بنتۆ گۆنچالڤێس'' لە باشووری بەرازیل، کەشوهەوا گۆڕاوە و بەرازیلیەکان دەڵێن، لەگەڵ ئەوەی بارانە، بەڵام کەشێکی گەرمترمان هەیە و گڕە بێزاری کردوون. 

سەرۆکی بەرازیل لولا داسیلڤا سەردانی ناوچەکەی کرد و بەڵێنی دا بە زوترین کات زیان لێکەوتووان قەرەبوو بکرێنەوە و کێشەی کارەبا لەو ناوچەیە چارەسەر بکەن.

ئێستە بەهۆی کۆپتەرەوە چەندان کەس ڕزگار کراون و گەڕان بە دوای لاشە ونبووەکاندا بەردەوامی هەیە، لە هەندێک لە شارەکانی ئەو ناوچەیە خەڵکی چونەتە هەورەبان و تا بانی خانوەکانیان بە ئاو داپۆشراوە. 


وشە - ئارا هێمن