دوای پەسندكردنی رۆژێكی پشوو بەناوی غەدیر لە خشتەی پشووەكان، بەپێی خشتە و كاتەكەی دیاری كراوە، یەك رۆژ دوای تەواوبوونی پشووەكانی جەژنی قوربان، پشووی غەدیر دەست پێ دەكات.
دوای راگەیەنراوەكە، نووسینگەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، وردەكاری و رێكارەكانی ئەو داواكارییانەی سەدری بڵاو كردەوە و رۆژە پشووەكەش دیاری كرا.
بەپێی راگەیەنراوەكە، جەژنی غەدیر رۆژی 18ـی مانگی زولحیجەی ساڵی كۆچی دەكات كە ئەمساڵ دەكەوێتە 24ـی مانگی حوزەیرانی داهاتوو.
ئەو ڕۆژە رێك دەكەوێتە رۆژێك دوای دەستپێكردنەوەی دەوام لە هەرێمی كوردستان و عێراق كە 23ـی حوزەیران دوای تەواوبوونی پشووەكانی جەژن، دەوام دەست پێ دەكاتەوە.
دیاریكردنی ئەو پشووە لەلایەن پەرلەمان لەسەر پێشنیاری سەدر بوو، بە هۆكار و پشتیوانیی سەرەكیی دانانی رۆژی غەدیر بە پشووی فەرمی لە عێراق هەژمار دەكرێت، بە سێ رۆژ پێش ئەوەی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی 22ـی ئایار یاسای پشووە فەرمییەكان پەسند بكات، داوای پەسندكردنی ئەو رۆژەی بە پشوو كرد، هەرچەندە سوننەكان پارێزبەندییان لەسەر ئەو رۆژە هەیە.