بێنی گانتز سەرۆکی پارتی خۆڕاگری ئیسرائیل، کە ئێستە یەکێکە لە پێکهێنرەکانی کابینەی جەنگی ئیسرائیل، داوای دەستبەجێ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئیسرائیل و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ى ئایار پێگەی ''
هێرتز''ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، بێنی گانتز وەزیری کابینەی جەنگ داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئیسرائیل و دەستبەجێ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لەناکاو دەکات لە ئیسرائیل، ئەمەیش دوای ئەوەی ئیسرائیل بەهۆی هێرشکردنە سەر شاری ڕەفەح کەوتووەتە بەر شەپۆلێکی فراوانی ڕەخنەی نێودەوڵەتی.
ئێسته درز کەوتووەتە نێوان پێکهێنەرەکانی کابینەی جەنگی ئیسرائیل و له ژێر مه‌ترسیی هەڵوەشاندنەوە دایە، بەگوێرەی ''نیویۆرک تایمز'' گانتز به نه‌ته‌نیاهۆی گوتووه، تا هه‌شتی حوزه‌یران پلانێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی غه‌زه دانه‌نرێت، له كابینه‌كه ده‌كشێته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه بێنی گانتز داوای كردووه جێبه‌جێكردنی پڕۆژه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌یه، ئه‌وه‌ش بریتییه له ئازادكردنی دیله‌كان لە لایەن حەماسەوە و دانانی پلانێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی غه‌زه، دووباره نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئیسرائیلییه‌كان له ماڵه‌كانی خۆیان و باشكردنی پێوه‌ندییه‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سعوودیه، دوا واده‌ی گانتز بۆ نه‌ته‌نیاهۆ هه‌شتی حوزه‌یرانه، ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كاته پلانێك دانه‌نرێت بۆ چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی غه‌زه، ئه‌وا گانتز له كابینه‌كه ده‌كشێته‌وه.