پاش ئه‌وه‌ى به بانگهێشتێكى فه‌رمى بۆ به‌شدارى له ڕێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى ئۆليمپادى 2024دا گه‌يشته پاريس، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/7/26 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى جيهان، له‌لايه‌ن ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه، له كۆشكى ئه‌ليزێ پێشوازى لێ كرا.
نێچيرڤان بارزانى له په‌راوێزى ڕێوره‌سمه‌كه‌دا چاوى به ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌كانى جيهان كه‌وت، دواى ئه‌وه‌ش پێكه‌وه به‌شدارييان له ده‌سپێكردنى خولى يارييه‌كانى ئۆليمپيكدا كرد كه له كۆشكى شاييۆ له ناوچه‌ى ترۆكادێرۆى پاريس به به‌شداريى ده‌يان هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌رى جيهانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە پاریس ئاهەنگی دەستپێكردنی 33مین یارییەكانی ئۆڵۆمپیاتی هاوینە بە بەشداری 120 شا و سەرۆك وڵات و سەرۆك وەزیرانی وڵاتان بەڕێوە چوو، كە بڕیارە لە كەنار رووباری سین لە پاریس ساز بكرێت و سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و راوێژكاری ئەڵمانیا و سەرۆكی ئیتاڵیا و سەرۆك وەزیرانی یۆنان و خانمی یەكەمی ئەمەریكا ئامادەی بن.