پێگه‌یه‌كی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هاوشانی هاوسه‌ره‌كه‌ی له واشنتن سه‌ردانی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكایان كرد، به‌ناوی گاڵته و گه‌په‌وه تره‌مپ به ئاماژه به نه‌ته‌نیاهۆی گوت، له بڕیاره‌كانتدا كاریگه‌ریی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌سه‌ره.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی ته‌مووز، هه‌واڵه‌كه‌ی له پێگه‌ی "وای نێت"ی ئیسرائیلیی وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كاتێك دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و كاندیدی كۆماریخوازه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، بۆ ئێواره‌خوانێك پێشوازیی له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و هاوسه‌ره‌كه‌ی "ساره" كرد، به‌ناوی گه‌ڵته و گه‌په‌وه ئابڕووی نه‌ته‌نیاهۆی برد.
له‌و دانیشتن و بانگهێشتنه كه تژی بووه له قسه‌ی خۆش و نوكته، تره‌مپ به‌شێویه‌ك قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیاهۆ ده‌كرد كه له بڕیاره سیاسییه‌كانیدا كاریگه‌ریی ساره‌ی له‌سه‌ره.
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا و هاوكات پێوه‌ندییه‌كانی نێوان تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهۆ، پێگه ئیسرائیلییه‌كه ئاماژه‌ی داوه، تره‌مپ به نه‌ته‌نیاهۆی گوتووه به‌رله خواردن، ژه‌مێكی تایبه‌تیت پێ ده‌ده‌م كه له ژیاندا نه‌تخواردبێت، "مه‌به‌ست لێی گاڵته‌كانی بووه كه پێی گوتووه كاریگه‌ریی ساره‌ی له بڕیاره سیاسییه‌كانی له‌سه‌ره.
هیچ یه‌كێك له سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بارته‌قای من خزمه‌تی ئیسرائیلی نه‌كردووه
تره‌مپ پێی گوتووه، هه‌موو كاتێك پێوه‌ندیمان باش بووه، راستییه‌كه‌ی هیچ یه‌كێك له سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بارته‌قای من خزمه‌تی ئیسرائیلی نه‌كردووه. به‌پێكه‌نینه‌وه به نه‌ته‌نیاهۆی گوت من چه‌كێكی نهێنیم له‌لای تۆیه. ده‌زانی ئه‌و چه‌كه چییه؟ ئه‌وه‌یه كه له ته‌نیشتت دانیشتووه "مه‌به‌ست لێی ساره‌ی هاوسه‌ری نه‌ته‌نیاهۆ بوو". مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو كه ده‌توانێ به چه‌كه لێی بدات و بڕیاره‌كانی پێ بگۆڕێت.
له په‌ندی كوردیی خۆمانیشدا په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵێ "نیوه‌ی گاڵته راستییه‌كانه". تره‌مپیش كاتێك به‌ناوی گاڵته‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیاهۆ كردووه، ئه‌وه‌یش ده‌بینرێت كه جارجاره ساره‌ی هاوسه‌ری به لێدوانه‌كانی، میدیاكانی ئیسرائیل و دنیایش سه‌رقاڵ ده‌كات.