ئیسرائیل رای گه‌یاند، رۆژێك دوای هێرشه كاره‌ساتباره‌كه‌ی حزبوڵا بۆ به‌رزاییه‌كانی جۆلان، قووڵایی خاكی لبنانی كرده ئامانج .
دوێنێ شه‌موو حزبوڵا به هاوه‌ن چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیلی له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كرده ئامانج، به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م 12 كه‌س كوژران و 19ی تر بریندار بوون، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌میش ئیسرائیل له وه‌ڵامدا كۆگه‌كانی چه‌كی حزبوڵای كردووه‌ته ئامانج.
حزبوڵا ره‌تی كردووه‌ته‌وه ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان كردبێت، ئیسرائیلیش حزبوڵا به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ده‌زانێت.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانیی خۆی بۆ ئیسرائیل راگه‌یاند و گوتی، به‌رانبه‌ر به هه‌ر گرووپێكی تیرۆریستی له پشتی ئیسرائیل ده‌وه‌ستن.
نه‌ته‌نیاهۆ پێش ته‌واوبوونی كاتی گه‌شته‌كه‌ی، خێرا له ئه‌مه‌ریكاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئیسرائیل و هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه حزبوڵا به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی باجێكی قورس ده‌دات.
هاوكات ئیسرائیل كاتز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌و هێرشه‌ی حزبوڵای به به‌زاندنی سه‌رجه‌م هێڵه سووره‌كان ناو بردووه و به كه‌ناڵی 12ی وڵاته‌كه‌ی گوتووه، ''ئێمه له به‌رده‌م جه‌نگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌داین.''
ئیسرائیل قووڵایی خاكی لبنانی كرده ئامانج
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، ئه‌و هێرشه‌ی خراوه‌ته پاڵ حزبوڵا، خه‌ڵكی سڤیل و وه‌رشوانانی منداڵی كردووه‌ته ئامانج كه له گۆڕه‌پانێكی تۆپی پێ خه‌ریكی یاریكردن بوون.
حكوومه‌تی لبنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ر جۆره هه‌نگاوێكی ده‌ستدرێژیكارانه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی سه‌ركۆنه كردووه و داوای وه‌ستانی جه‌نگی كردووه.
پێویسته بگوترێ له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی غه‌زه‌وه، حزبوڵا ناوه‌ناوه هاوه‌نی گرتووه‌ته ئیسرائیل، به‌ڵام هیچ جارێك هێنده‌ی دوێنێ قوربانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، بۆیه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جه‌نگ گه‌وره‌تر ببێته‌وه.