هەفتەی رابردوو گرووپە چەكدارە شیعەكان دوو جار مووشەكبارانی بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەدیان لە پارێزگای ئەنبار كرد، كە هێزەكانی ئەمەریكای تیادایە، ئەگەرچی هیچ زیانێك لەو هێرشانە نەكەوتەوە، بەڵام هێرشەكان هاوكات بوون لەگەڵ بەڕێوەچوونی گەڕێكی تری گفتوگۆكانی تەناهی و سەربازیی بەغدا و واشنتن، میلیشیایەكی شیعە دووپاتی كردەوە كە ئەوان و گرووپی بەرگریكاری نازانن كێ ئەو هێرشانە ئەنجام دەدات.
سەركردەیەكی دیاری
كەتیبەكانی سەید شوهەدا، كە گرووپێكی شیعەی ناو كۆمەڵەی بەرگریكاریی ئیسلامی و دەستەی هاوئاهەنگیی بەرگریكارییە، ئاماژەی كرد كە نازانن كێی ئەو هێرشانە بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا ئەنجام دەدات، چونكە تا ئێستە ئەوان پابەندی ئاگربەستن و رەنگە گرووپێك تاكلایەنە ئەو هێرشانە وەك ئامرازێكی گوشار ئەنجام بدات، بەڵام نازانن كێیە.
شایەنی باسە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ترسی گەورەی لە لەدەستدەرچوونی دۆخەكە هەیە، بۆیە لەلایەك گوشاری خستووەتە سەر میلیشیا شیعەكان بۆ وەستانی هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا و لە لایەكی تر داوای لە ئێران كردووە كە گوشار لەو میلیشیایانە بكات و رێگە بە گفتوگۆكان لەگەڵ واشنتن بدات بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر خشتەیەك بۆ كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق.