سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی راپرسییه‌كان باسیان له سه‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیۆن ده‌كرد، كه‌چی نیكۆلاس مادۆرۆ به ده‌سته‌به‌ركردنی 51%ی ده‌نگه‌كان، بووه سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه.
به‌پێی راگه‌یاندنی فه‌رمی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته كه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ بڵاو كرایه‌وه، ئه‌دمۆندۆ گۆنزالێس پاڵێوراوی ئۆپۆزسیۆن 44%ی ده‌نگه‌كانی ده‌سته‌به‌ر كردووه.
مادۆرۆ له به‌رده‌م هه‌وادارانی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی قسه‌ی كرد و گوتی، دووباره هه‌ڵبژاردنی بۆ ئه‌و پۆسته، سه‌ركه‌وتنێكه بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری له وڵات و پێداگریی له‌وه‌ش كرد كه سیستمی هه‌ڵبژاردنی ڤه‌نزوێلا، شه‌فاف و پاك و بێگه‌رده.
پێشتر ئۆپۆزسیۆن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه دوای 25 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتدارێتیی پارتی سۆسیالیست، خه‌ڵك حه‌ز ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه بگۆڕن.
مادۆرۆی ته‌مه‌ن 61 ساڵ، به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ی بڕی
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌دا، خولی سه‌رۆكایه‌تیی ڤه‌نزوێلا شه‌ش ساڵه و مادۆرۆ بۆ سێیه‌م خول ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت.
مادۆرۆی ته‌مه‌ن 61 ساڵ، به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ی بڕی و وڵاته‌كه‌ی كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه و سه‌رووی 80%ی له داهاتی نه‌پاڵاوتووی ناوخۆیی دابه‌زیوه، دۆخێك هاتووه‌ته كایه‌وه سه‌رووی حه‌وت ملیۆن له 30 ملیۆن دانیشتووانی وڵاته‌كه ناچار به كۆچكردن بوون.
مادۆرۆ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێ وڵاتی به‌ره‌و دیكتاتۆری بردووه و دژبه‌رانی ده‌گرێت و دۆخێكی زۆر ناخۆشی هێناوه‌ته كایه‌وه.
ئه‌و وڵاته به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام ناكارامه‌یی ده‌سه‌ڵات هۆكار بووه له‌وه‌ی پاشه‌كشه بكات و خه‌ڵكه‌كه‌ی له ژیانێكی خراپتردا بژین.