پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی ناوچه‌ی ده‌ریایی سێیه‌می سه‌ربه پاسدارانی ئێران رای گه‌یاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی تایبه‌ت به نه‌وت گرتووه كه ئه‌فریقییه و نه‌وتی قاچاخی هه‌ڵگرتووه. ئاماژه به‌وه دراوه كه خاوه‌نی كه‌شتییه‌كه عێراقییه و له ئیمارات نیشته‌جێیه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی ناوچه‌ی ده‌ریایی سێیه‌می سه‌ربه پاسدارانی ئێران بۆ ئاژانسی "ته‌سنیم"ی رای گه‌یاند، به‌یانیی رۆژی 26ی ته‌مووز، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی تایبه‌ت به نه‌وت گرتووه كه نیشانه‌ی pearl g ی بازرگانیی هه‌ڵگرتووه و ئاڵای تۆگۆی به‌سه‌ره‌وه بووه.
روونی كرده‌وه كه خاوه‌نداریه‌تیی كه‌شتییه‌كه بۆ كه‌سێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه عێراقییه و له شاری ده‌به‌ی ئیمارات نیشته‌جێیه.
ئاماژه دراوه كه كاتێك كه‌شتییه‌كه له كێڵگه‌ی "ئارش"ی نه‌وتی خه‌ریكی هه‌ڵگرتنی نه‌وتی قاچاخ له كه‌شتییه ئێرانییه‌كان بووه، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. ئاژانسه‌كه ئه وه‌شی گوت كه به‌لای كه‌مه‌وه كه‌شتییه‌كه بڕی 700 هه‌زار لیتری نه‌وتی بار كردبوو.
دواتریش باس له‌وه ده‌كرێ كه ژماره‌ی تیمه‌كه‌ی كه‌شتییه‌كه نۆ كه‌س بوون كه سه‌رجه‌میان هیندین، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بۆ به‌نده‌ری ئیمام خومه‌ینی گوازراونه‌ته‌وه.