ئه‌گه‌ری زۆره ئیسرائیل به‌یرووتی پایته‌ختی لبنان بكاته ئامانج، بۆیه وڵاتان داوایان له هاووڵاتییانیان كردووه هه‌رچی زووه به‌یرووت جێبهێڵن، گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ئه‌و شاره هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و زیاتر گه‌شته‌كان له به‌یرووته‌وه بۆ ده‌ره‌وه ده‌كرێن و خه‌ڵكێكی زۆر له فڕۆكه‌خانه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌و وڵاته رابكه‌ن.
هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، نه‌رویج و چه‌ندان وڵاتی تر، داوایان له هاووڵاتییانیان كردووه هه‌رچی زووه لبنان جێبهێڵن بۆ ئه‌وه‌ی له ئاگری جه‌نگ پارێزراو بن.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌و مافه به هه‌ریه‌ك له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیران و یواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته درا كه جۆر و كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل نیگه‌رانه و ترسی هه‌یه به‌یرووت بكاته ئامانج و جه‌نگه‌كه گه‌وره‌تر ببێته‌وه. ئه‌مه‌ریكا پێی وایه هه‌ر جۆره هێرشێك بكرێته سه‌ر به‌یرووت، دۆخه‌كه وا به ئاسانی كۆنترۆڵ ناكرێت.
ترسی هه‌یه به‌یرووت بكاته ئامانج و جه‌نگه‌كه گه‌وره‌تر ببێته‌وه
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه حزبوڵا به هاوه‌ن چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیلی له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كرده ئامانج، به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م 12 كه‌س كوژران و 19ی تر بریندار بوون، دوێنێ یه‌كشه‌میش ئیسرائیل له وه‌ڵامدا كۆگه‌كانی چه‌كی حزبوڵای كرده ئامانج، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ڵامی كۆتایی نییه.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، حزبوڵا ره‌تی كردووه‌ته‌وه ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان كردبێت، ئیسرائیلیش حزبوڵا به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ده‌زانێت.
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌و هێرشه‌ی حزبوڵای به به‌زاندنی سه‌رجه‌م هێڵه سووره‌كان ناو بردووه و به كه‌ناڵی 12ی وڵاته‌كه‌ی گوت، ''ئێمه له به‌رده‌م جه‌نگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌داین.''
پێویسته بگوترێ له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی غه‌زه‌وه، حزبوڵا ناوه‌ناوه هاوه‌نی گرتووه‌ته ئیسرائیل، به‌ڵام هیچ جارێك هێنده‌ی ئه‌مجاره قوربانی لێ نه‌كه‌وته‌وه، بۆیه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئیسرائیل به توندی وه‌ڵامی بداته‌وه.