سه‌رۆكایه‌تیی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی واستی باشووری عێراق، داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد پارێزبه‌ندی له په‌رله‌مانتارێك وه‌ربگرێته‌وه كه سووكایه‌تیی به حه‌شدی شه‌عبی كردووه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی واست به واژووی نه‌جم عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی داواكاری گشتی، داوای كرد كه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سجاد سالم حوسێن هه‌ڵبگرێت، ئه‌ویش به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی سووكایه‌تیی به حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ركرده‌كانیان كردووه.
ئاماژه دراوه كه ئه‌و سزایه به‌پێی ماده‌ی "433/ا" له یاسای سزاكاندا هاتووه كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره سووكایه‌تیی به حه‌شدی شه‌عبی كردووه، هاوكات تۆمه‌تی خستووه‌ته پاڵ سه‌ركرده‌كانیان به بكوژ و بڵاوكردنه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ئه‌و دادگایه داوای له په‌رله‌مانی عێراق كردووه كه به‌پێی ئه‌و سكاڵایه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی حه‌شد به‌رانبه‌ر سجاد سالم حوسێن به‌رز كردووه‌ته‌وه، داوا ده‌كه‌ن پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌ڵبگیرێت به‌پێی ماده‌ی 63/ دووه‌م له ده‌ستووری عێراق، هاوكات به‌پێی ماده‌كانی 11/ دووه‌م/4 له یاسای سزاكان له ساڵی 2024.
پێشتر ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، سكاڵایه‌كی له دژی سجاد سالم حوسێن له‌سه‌ر لیستی پارێزگای واست "كووت" بۆ داواكاری گشتی به‌رز كردبووه‌وه.