بەریتانیا سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەر بانگخوازێکی مسوڵماندا سەپاند

:: PM:04:28:30/07/2024 ‌
ئەنچەم چودهەردی بانگوازی پاکستانی و سەرۆکی گرووپی تیرۆریستیی ''ئەلموهاجیرون'' لە بەریتانیا بە گرتنی تاهەتایی حوکم درا.

چودهەردی لە رێی ئۆنلاینەوە رێبەرایەتیی گرووپەکەی کردووە و بۆیەش لە دادگاییکردنەکەیدا ئەو حوکمە قورسەی بەسەردا سەپێنرا.

تەمەنی ئەو بانگخوازە 57 ساڵە و لانی کەم دەبێ 28 ساڵ لە گرتووخانەدابێت و کاتێک ئازاد دەکرێت کە تەمەنی دەگاتە 85 ساڵ.

کاتێک ئازاد دەکرێت کە تەمەنی دەگاتە 85 ساڵ.
ساڵی رابردوو لە ئۆپڕاسیۆنێکی هاوبەشی نێوان بەریتانیا، کەنەدا و ئەمەریکا، ئەو رێبەرەی گرووپی موهاجیرون دەستبەسەر کرابوو.

گرووپەکە ئامانجیەتی یاساکانی شەریعەت بەسەر تەواوی دنیادا بسەپێنێت و بۆ ئەو مەبەستەشی رێگای توندوتیژی و تیرۆر بەکار دەهێنێت.

ژمارەی ئەو پاکستانییانەی کە لە بەریتانیا دەژین و رەگەزنامەی بەریتانیایان وەرگرتووە دەگاتە ملیۆنان کەس کە زۆرینەیان مسوڵمانن و لە کەرتی بازرگانیدا رۆڵی کارایان هەیە بەڵام ژمارەیەک لەوانە بیری توندئاژۆییان هەیە.



وشە - سلێمان تاشان