رۆژنامه‌ی به‌ریتانیی ته‌له‌گراف بڵاوی كرده‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانیان له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی ئێران، مۆساد بۆ دانانه‌وه‌ی بۆمب له سێ ژووری جیاوازی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئیسماعیل هه‌نییه، سوودی له چه‌ند ئه‌ندامێكی ''ئه‌نسارولمه‌هدی'' وه‌رگرتووه و هه‌نییه به‌هۆی یه‌كێك له‌و بۆمبانه كوژراوه.
به‌پێی راپۆرتی ئه‌م رۆژنامه‌یه، ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل له سه‌ره‌تادا پلانی هه‌بووه له رێوڕه‌سمی ناشتنی ئیبراهیم ره‌ئیسی، هه‌نییه تیرۆر بكات، به‌ڵام به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و ئه‌گه‌ری شكست له تیرۆره‌كه پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا دوو ئه‌ندامی سوپای ئه‌نسارولمه‌هدی له سێ ژووری میوانخانه‌ی تایبه‌تیی سوپای پاسداران كه پێشبینی كرابوو ئیسماعیل هه‌نییه له‌و ژوورانه پشوو بدات، بۆمبه‌كان دانرابوون.
سوپای پاراستنی ''ئه‌نسارولمه‌هدی'' كه به‌شێكه له سوپای پاسدارانی ئێران، به‌رپرسیارێتییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بریتییه له پاراستنی كه‌سایه‌تییه‌كان و به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی و به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان، له كامێرا‌كان وێنه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه ده‌رچووه كه چه‌ندان جار سه‌ردانی میوانخانه‌كه‌یان كردووه.
ده‌گوترێ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سوپای ئه‌نسارولمه‌هدی دوای دانانه‌وه‌ی بۆمبه‌كان، ئێرانیان جێهێشتووه، هه‌رچه‌نده هێشتا ئه‌ندامی تریان له ناوخۆی ئێرانه، چونكه ئه‌و شه‌وه سه‌عات دووی به‌ره‌به‌یان 31ی ته‌مووز له ده‌ره‌وه‌وه بۆمبه‌كانیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه كردووه كه ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی ئێران دوای ته‌قینه‌وه‌كه، له دوو ژووری تر دۆ بۆمبیان دۆزیوه‌ته‌وه. به‌رپرسێكی تری سوپای پاسداران بۆ ته‌له‌گراف قسه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه شكستێكی زۆر گه‌وره بووه كه به‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران كه‌وتووه و دیواره ته‌ناهییه‌كه‌ی داڕماندووه.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، ئه‌ندامه‌كه‌ی سوپای پاسداران خۆیشی سه‌ری سوڕماوه و ده‌ڵێت، ده‌بێت له ئاستی زۆر به‌رزدا كه‌سانێك رۆڵیان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا هه‌بێت و ناكرێ ئاوا به ئاسانی بۆمب له شوێنێك دابنرێته‌وه كه دڵنیای له‌وه‌ی هه‌نییه ده‌چێته ژووره‌كه‌وه.
پێی گوتوون، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و درزه ته‌ناهییه زۆر گرنگتره له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئیسماعیل هه‌نییه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا لێپێچینه‌وه‌ی له چه‌ندان فه‌رمانده و به‌رپرسی تر كردووه، ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسدارانه. هاوكات رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیش چه‌ندان جار بانگهێشتی فه‌رمانده و به‌رپرسه باڵاكانی كردووه و پێی گوتوون، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و درزه ته‌ناهییه زۆر گرنگتره له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئیسماعیل هه‌نییه.
ئه‌و راپۆرته‌ی ته‌له‌گراف له كاتێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه كه دوێنێ سوپای پاسدارانی ئێران، له سێیه‌م راگه‌یه‌نراوی خۆیدا بڵاوی كرده‌وه كه كوژرانی هه‌نییه، به‌هۆی بۆمب نه‌بووه، به‌ڵكو به‌هۆی مووشه‌كێكی كورتهاوێژی كڵاوه‌دار بووه و له ده‌ره‌وه‌ی میوانخانه‌كه‌وه شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌نییه‌ی كردووه‌ته ئامانج. پێشتریش نیویۆرك تایمز بڵاوی كردبووه‌وه كه كوشتنی هه‌نییه له رێی دانانه‌وه‌ی بۆمب بووه.